![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e3/Oleksandr_Zinchenko_2021_%2528cropped%2529.jpg/640px-Oleksandr_Zinchenko_2021_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
ئۆلێکساندەر زینچێنکۆ (یاریزانی تۆپی پێ)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆلێکساندەر ڤۆڵۆدیمیرۆڤیچ زینچێنکۆ (ئوکڕانی: Олександр Володимирович Зінченко; لەدایکبووی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بە ئوکراینی: Олександр Володимирович Зінченко کە وەک بەرگریکار یان یاریزانێکی ناوەندی یاری دەکات بۆ یانەی ئەرسیناڵ و تیمی نیشتیمانی ئوکراینا.
زینچێنکۆ دەستی بە پیشەگەرییەکەی کرد لە یانەی خولی نایابی وسیا یانەی ئوفا پێش ئەوەی بچێتە مانچستەر سیتی لە ساڵی ٢٠١٦ بە بڕی ١٫٧ ملیۆن پاوەند. یاریزانێکی ھەمەچەشن بوو، کاروانی خۆی وەک یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبەر دەستی پێکرد، بەڵام لە کۆتاییدا گۆڕدرا بۆ باڵی چەپ یان پشتی باڵی لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا. لەو کاتەوە چوار نازناوی پریمەرلیگ و چوار جامی لیگ و جامی ئێف ئەی بردووەتەوە لەگەڵ یانەکە.
زینچێنکۆ لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە یاریزانێکی تەواوەتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا بوو، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کرد لە یۆرۆ ٢٠٢٠ ی ئەورووپا.