From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆدا نۆبوناگا (織田 信長، لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیرانی ١٥٣٤ تا ٢١ حوزەیرانی ١٥٨٤) دایمیۆییەکی ژاپۆنی بوو وە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی سەردەمی سێنگۆکو.بە یەکێک لە "یەکخەرە مەزنەکان" دادەنرێت لە ژاپۆن.
نۆبوناگا سەرکردەی ھۆزی "ئۆدا" بوو کە ھۆزێکی زۆر بەھێزی ئەوسا بوو[1]، نۆبونگا لە دژی دایمیۆکانی تر جەنگا لە دەیەی ١٥٦٠ بۆ ئەوەی بتوانێت ژاپۆن یەکبخاتەوە. نۆبونگا وەک بەھێزترین دایمیۆ خۆی ڕێکخستەوە و بەسەر بەناو فەرمانڕەوای شۆگنی ئەشیگاکا یۆشیاکی سەرکەوت و زنجیرە شۆگنی ئەشیگاکای ھەڵوەشاندنەوە[2][3] لە ١٥٧٣.[4] لە ١٥٨٠ زۆربەی دوورگەی ھۆنشووی گرت. و کوودەتاچییەکانی ئیکۆ-ئیکی بەزاند لە دەیەی ١٥٨٠.
ھەرچۆنێک بێت بەھۆی تەکتیکە سەربازییەکان و بازرگانی، و چاکسازییەکانی لە حکوومەت ناسراوە، و دەستپێکی سەردەمی ئازوچی-مۆمۆیاما ھەرچۆنێک بێت دژایەتی و کپکردنی ئەوانەشی دەکرد کە شوێنی ناکەون لەگەڵی نین. لە ١٥٨٢ بەھۆی ڕووداوێکەوە دەمرێت و لەلایەن شوێنکەوتووەکەی ئاکێچی میتسوھیدێ خیانەتی لێدەکرێت و زۆری لێدەکرێت بۆ ئەوەی خۆی لەناوببات (سێپوکو) بکات. نۆبوناگا لەلایەن تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی جێگەی دەگیرێتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.