From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی (豊臣 秀吉,، لەدایکبووی ٢ی شووباتی ١٥٣٧ تا ١٨ی ئەیلوولی ١٥٩٨) سامورای و دایمیۆ بوو لە ژاپۆن لۆردێکی سەردەمی دەرەبەگایەتیی بوو لە کۆتایی سەردەمی سێنگۆکو وە بە یەکێک لە "یەکخەرە مەزنەکان" ی ژاپۆن دادەنرا.
لە شوێنەکەوتوویەکی ئۆدا نۆبوناگا[1] بەرز بوویەوە بۆ بەھێزترین پیاو لە ژاپۆن.[2]:275–279 لە ١٥٨٢ لەدوای کەوتنی نۆبوناگا شوێنی ئەوی گرتەوە و بەردەوامی بە کەمپینەکانی نۆبوناگا دا بۆ یەکخستنەوەی ژاپۆن[3][4][5][6][7]. بەمەش ھیدێیۆشی دەبێت بە سەرکردەیەکی دی فاکتۆ لە ژاپۆن و پلەی بەرز دەگرێتە خۆ وەک چانسلەر و ڕاسپێردراوی شاھانە لە ناوەڕاستی دەیەی ١٥٨٠. لە ١٥٩٢ ھیدیێۆشی گەمارۆییەکی سەربازی دەخاتە سەر کۆریا[8] بۆ ماوەیەکی کەم بە سەرکەوتوو دەبێت لە دەستبەسەرداگرتنی[9]، بەڵام ئەمە زیانێکی زۆری لێدەدات. پێش مردنی لە ١٥٩٨. کوڕی و جێنشینی بەناوی تۆیۆتۆمی ھیدێیۆرسی لادەبردرێ لەلایەن تۆکوگاوا ئیێیاسو لە ١٦٠٠ و بەمەش زنجیرە شۆگنی تۆکوگاوا دادەمەزرێت.[ژێدەر پێویستە]
فەرمانڕەوایەتییەکەی زۆربەی سەردەمی ئازوچی-مۆمۆیاما دادەپۆشێت. کە بەشێکی سەردەمەکە بەناوی قەڵاکەیەوە (مۆمۆیاما) ناونراوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.