From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە (بە ئینگلیزی: Cars on the Road) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە، کە بە کۆمپیوتەری تایبەت بە ئەنیمەیشن دروست کراوە، و کورتە فیلمە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارەوە بۆ خزمەتگوزاری ستریمینگی دیزنی+ بەرھەم ھێنراوە و لەسەر بنەمای زنجیرە فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان دامەزراوە. کاستی سەرەکی بریتیین لە ئۆین ویلسۆن وەک ڵایتینگ ماکوین و لاری کەیبڵ وەک ماتەر. زنجیرەکە لە نووسینی ستیڤ پورسێل و بەرھەمھێنانی مارک ساندھایمەرە.[1] زنجیرەی ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگایەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان ٣ (٢٠١٧) ڕوودەدات، بەدوای لایتنینگ (ویڵسۆن) و ماتەر (کەیبڵ گای) دا دەروات کە دەست دەکەن بە گەشتێکی ڕێگاوبان بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری خوشکی ماتەر، سەردانی شوێن و کەسایەتییە جیاوازەکان دەکەن لە گەشتەکەدا. ئەم زنجیرەیە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و لە ڕۆژی وەبەرھێنەرانی دیزنیدا ناسێندرا. سۆندھایمەر دەڵێت دەرھێنەرەکان پێکەوە کاریان کردووە بۆ پاراستنی بەردەوامی زنجیرەکە. ناونیشانەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئاشکرا بوو، لە کاتی نمایشی تایبەتی پیکسار بۆ ڕۆژی دیزنی+ ٢٠٢١. چەمکی ئەڵقەکانی ئەم زنجیرەیە بریتیین لە چیرۆک کە نزیکن لە چیرۆکەکانی وەک فیلمەکانی ماد ماکس (١٩٧٩) و دەرەوەشاوە (١٩٨٠). دیزاینەری بەرھەمھێنانەکە ڕووناکییەکەی گۆڕی بۆ ئەوەی زیاتر فیلمەکانی ڕەی ھاریھاوسن وەبیربھێنێتەوە. بەرھەمھێنانی ئەم زنجیرەیە لە ماوەی ١٥ مانگدا ئەنجامدراوە. فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان بۆ یەکەمجار لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ وەک بەشێک لە ڕۆژی دیزنی+ نمایشکرا.[2][1] زنجیرەکە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت بەھۆی نمایشە دەنگییەکانی، پەیامەکانی، نوکتە، نموونەیی و ڕێزگرتن لە کولتوری پۆپ.
چەشن | کۆمیدی سەرکێشی |
---|---|
پەرەپێدەر | ستیف پورسێڵ |
ئەکتەران | ئۆوین وێسڵن لاری کەیبڵ گای |
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | بۆبی پۆدێستا جەیک مۆناکۆ |
بابەتی کردنەوە | "ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە" لە نووسینی بۆبی هامریک |
ئاوازدانەر(ان) | جەیک مۆناکۆ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٩ |
بەرھەمھێنەر(ان) | مارک سۆندهایمەر |
مۆنتاژ | جەیسن برۆدکی سێرینا وارنەر |
وێنەگر | ڕۆبێرت ئەندەرسۆن لۆرا گریڤ |
دابەشکەر | دابەشکەری پلاتفۆرمی دیزنی |
پێشتر | کارس توونس (٢٠٠٨ - ٢٠١٤) |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ |
دوای ماوەیەک لە ڕووداوەکانی فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان ٣ (٢٠١٧)، ڵایتینگ ماکوین و باشترین ھاوڕێی ماتەر دەست دەکەن بە گەشتێکی ڕێگاوبان بەسەر ئەمریکادا بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ماتۆی خوشکی ماتەر.[1]
ژ. | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | چیرۆک لەلایەن | ڕێکەوتی air ڕەسەن [3] | |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | «پارکی دایناسۆرەکان» | ستیف پورسێڵ | ستیف پورسێڵ | بڕایەن فی، بۆبی پۆدێستا، ستیف پورسێڵ و جەی. گاریت شێڵدیوو | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
ماتەر ھاوڕێکانی لە ڕادیاتۆر سپرینگز ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ چەند ڕۆژێک دەیەوێت شار بەجێبھێڵێت بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ماتۆی خوشکیدا بکات. ڵایتینگ ماکوین پێشنیاری ئەوە دەکات کە یاوەری بکات و لەگەڵی بێت، ئەو دووانە دەچنە گەشتێکی ڕێگاوبان بۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە. لەسەر پێداگری ماکوین، ئەو دووانە لە مۆزەخانەی دایناسۆرەکان دەوستن، لەوێ ماتەر بەھۆی پەیکەری دایناسۆرەکانەوە دەترسێت. دواتر ماتەر خەوی لێدەکەوێت و خەون بەوەوە دەبینێت کە خۆی و ماکوین وەک دایناسۆرێک ھێرشیان دەکرێتە سەر لەلایەن دایناسۆرەکانی ترەوە، دواتر لە خەو ھەڵدەستێت و بەھۆی خەونەکەیەوە چیتر ناترسێت، پێش ئەوەی لەگەڵ ماکوین پارکەکە بەجێبھێڵێت. | ||||||
٢ | «گڵۆپەکان کوژاوەتەوە» | ستیف پورسێڵ | ستیف پورسێڵ | بڕایەن فی و ستیف پورسێڵ | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
لەگەڵ ڕووتێکردنی زریانێکی بەھێز و چڕ، ماکوین و ماتەر دەگەنە ھۆتێلێکی ترسناک، لەوێ لەلایەن کارمەندێکی ترسناکەوە پێشوازییان لێدەکرێت، ماتەر ترسی لە ھۆتێلەکە ھەیە، بەڵام ماکوین دڵنیای دەکاتەوە کە نەترسێت و ھیچ شتێک نابێت. ئەو شەوە لەکاتێکدا ماتەر خەوتووە، ماکوین بە ھۆتێلەکەدا دەگەڕێت، چەند جنۆکەیەک ھێرش دەکاتە سەری و تا بەیانی بە ترسەوە دەگەڕێتەوە ژوورەکەی، بۆ بەیانییەکەی ئەو دووانە ھۆتێلەکە بەجێ دەھێڵن و لەسەر گەشتەکەیان بەردەوام دەبن. | ||||||
٣ | «تای خوێ[4]» | بڕایەن فی | ستیف پورسێڵ | بڕایەن فی، جەی گارێت شیڵدیوو، بۆبی پۆدێستا | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
ماکوین و ماتەر دەگەنە شوێنی خوێ و تووشی پێشبڕکێکارانی خێرایی وشکانی دەبن. دووانەیەکی میکانیک ماتەر دەبەن و ھێزی خێرایی بۆ ماتەر دروست دەکەن. ماتەر بەردەوام دەبێت لە پێشبڕکێکان، زیاتر دەڕوات و بەردەوام خێراتر دەبێت بۆ ئەوەی سەرنجی ماکوین ڕابکێشێت بە خێرایەکەی، لەناکاو ئاسن و کەرستەکانی ھێزە خێرایەکە تێک دەچێت و لێک دەبێتەوە و ماتەر فڕێ دەدات بەرەو ئاسمان، دواتر ماتەر چاوی بە ڕۆحی جنۆکەی خێرایی دەکەوێت، کە وەشانێکی ئۆتۆمبێلی گریم ڕیپەرە، پێی دەڵێت تۆ مردوویت و دەبێت لەگەڵ مندا بێیت، ماتەر بەخێرایی دەگەڕێتەوە ناو جەستەی و قەڵغانەکەی بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی نەتوانرێت بگرترێت، ھەردوو ماکوین و ماتەر لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانی دیکەوە بۆردومان دەکرێن، بەخێرایی ھەدووکیان ئەو شوێنەس جێ دەھێڵن. | ||||||
٤ | «ئەفسانە» | بڕایەن فی | ستیف پورسێڵ | میلۆنی کیسینسکی و بڕایەن فی | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
ماتەر و ماکوین لەکاتی پشوودان لەسەر شاخێک، ماتەر چاوی بە کۆمەڵێک لێکۆڵەر دەکەوێت کە بەدوای بیگ فوت (پێ گەورە) دەگەڕێن، کە گوایە لەناو ئەم شاخ و دارستانەدا بینراوە، دوای ئەوەی ماتەر بەناوی خۆی و ماکوینەوە لەگەڵ ئەو لێکۆڵەرانە ڕێکەوت کە بەیەکەوە بەدوای بیگ فوتدا بگەڕێن، ئەو دووانە یاوەری گرووپەکە دەبن لە گەڕانەکەیاندا بەدوای بیگ فوتدا. ماکوین لەلایەن ئەو کەسەی کە گوایە پێ گەورەیە، دەبەسترێتەوە، بەڵام ماکوین بۆی دەردەکەوێت کە لە ڕاستیدا ئۆتۆمۆبیلێکە بەناوی ئایڤیی و کچە، بارھەڵگرێکی ئەھریمەنییە و بەھۆی ھەستکردن بە ناڕەحەتی لە شکاندنی ئۆتۆمبێلەکان وەک نمایشێک بەرەو شاخەکان ھەڵاتووە و لەوێ خۆی حەشارداوە. ماتەر لە کابینەکەی ئایڤی دەیاندۆزێتەوە و ئەو دووانە ڕێکدەکەون کە لێکۆڵەرەکان بترسێنن بە خۆنمایشکردن وەک بوونەوەری ئاسمانی. دوای ترساندنی لێکۆڵەرەکان و ڕاکردنیان لە دارستانەکە، ئایڤی بۆ بەیانییەکەی دەیەوێت کە لەگەڵ ماکوین و ماتەردا بێت و پێکەوە ئەو گەشتە بکەن. | ||||||
٥ | «کاتی نیشاندان» | بۆبی پۆدێستا | ستیف پورسێڵ | میلۆنی کیسینسکی و بۆبی پۆدێستا | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
ماکوین و ماتەر و ئایڤی سەردانی شوێنی شوشتنی ئۆتۆمبێل دەکەن، لەوێدا ئۆتۆمۆبیلەکانیان پاک دەکەنەوە، دواتر سێرکێکی گەشتیاریی دەبینن، کە ماکوین بەھۆی ترسی لە گاڵتەجاڕەکانەوە دوودڵ دەبێت لە چوونە ژوورەوەی بۆ ئەو شوێنە، ئەو سێ کەسە سەیری نمایشێک دەکەن، دواتر ئایڤی ھەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی نمایشێک پێشکەش بکات کە تێیدا بەسەر ئۆتۆمبێلەکان دەبێت باز بدات، بەڵام لەبڕی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی خوارەوە تێک بشکێنێت بە بازدان بەسەریاندا، ئایڤی سەما دەکات لەسەرەوەی ئۆتۆمۆبیلەکان، ئەوانی دیکە بە بەھرەکەی سەرسام دەکات. دوای تەواوبوونی نمایشەکە، گاڵتەجارەکان ئایڤی بانگھێشت دەکەن و پێی دەڵێن کە لێرە بمێنێتەوە لەگەڵیاندا، لەکاتێکا ماکوین و ماتەر دەیانەوێت بڕۆن و بەردەوام بن لە گەشتەکەیاندا، ھەربۆیە ماکوین و ماتەر ماڵاوایی لە ئایڤی دەکەن و پاشان دەڕۆن. | ||||||
٦ | «بارھەڵگرەکان» | بۆبی پۆدێستا | ستیف پورسێڵ | بۆبی پۆدێستا و بڕاندۆن موون | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
لە ڕێگادا ماتەر گومانی خۆی دەردەبڕێت کە ئایا بارھەڵگرێکە یان نا، چونکە ماکوین پێی دەڵێت کە ئەو بارھەڵگرە. ئەو دووانە تووشی وێستگەیەکی پشوودانی پڕ لە بارھەڵگر دەبن. لەکاتێکدا ماکوین بە دەوری فرۆشگاکەدا دەڕوانێت و ئاگایی لە ماتەر نامێنێت، ھەموو بارھەڵگرەکان ماتەر دەھێننە ناو ژمارەیەکی سەمایەکی مۆسیقی کە تێیدا گۆرانی لەسەر شانازی خۆیان دەڵێن کە بارھەڵگر بوون. کاتێک تەواو دەبێت، ماتەر متمانەیەکی یەکجار زۆری بۆ دروست بووە کە بار ھەڵەگرە، دواتر ماکوین دێتەوە و ئاگاداری ئەو سەما و مۆسیقییە نەبووە، و لەگەڵ ماتەر پێکەوە بەردەوام دەبن لە گەشتەکەیان. | ||||||
٧ | «فیلمی-بی» | بڕایەن فی | ستیف پورسێڵ | بڕایەن فی | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بەناو شارێکدا، ماکوین و ماتەر چاودێری وێنەگرتنی فیلمێکی زانستی خەیاڵی زۆمبی دەکەن. تیمی فیلمەکە سەرنجی ماکوین دەدەن و بڕیار دەدەن وەک جێگرێک بەشداری پێ بکەن، ھەرچەندە بەھۆی خراپی نواندنەکەیەوە وێنەگرتنەکە بە ھەڵەدا دەچێت، لەم نێوەندەدا ماتەر تیمەکە سەرسام دەکات و چەندین ڕۆڵی پێدەدرێت، ئەمەش وادەکات ماکوین ئیرەیی بە ماتەر بەرێت. دواتر ماتەر بۆ ماکوین ڕوون دەکاتەوە کە ناتوانێت لە ھەموو شتێکدا باش بێت، ئەم قسەیەش دڵنەوایی ماکوین دەدات. ڕۆژی دواتر ئەو دووانە بۆیان دەردەکەوێت کە تەواوی چیرۆکەکە سەرلەنوێ نووسراوەتەوە بۆ ئەوەی لەبڕی ئەم چەشنە ببێتە چەشنی میوزیکاڵی و ھەروەھا ڕۆڵەکەش ئایڤییە کە تێدایە بەشدارە، بۆیە ماکوین و ماتەر لەوێدا دەرنەکەوتوون. | ||||||
٨ | «دەنگە دەنگی ڕێگە» | ستیف پورسێڵ | ستیف پورسێڵ | بۆبی پۆدێستا، جەی گارێت و ستیف پورسێڵ | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
لەکاتێکدا لە ڕێگاکەدان، ماکوین و ماتەر دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکتر دەکەن، تووشی کەمپێک دەبن و لەلایەن چەند ئۆتۆمۆبیلێکەوە دەگرترێن، ئەو دووانە ناچار دەبن لە یاری Thundercone ڕکابەری یەکتر بکەن، کە شەڕێکی کوشندەیە و یەکێکیان دەبێت بە سەرکەوتوویی ئەوی دیکەیان بکوژێت لە دوو گرووپدا، لە ھەمان کاتدا خۆیان لە تەڵەکان بەدوور دەگرن کە لە دەوری گۆڕەپانەکەدا دانراون، کە ڕکابەرەکان لەسەری شەڕ دەکەن. یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە ناوی جێرمی ڕوونی دەکاتەوە کە پێشتر ھەردوو گرووپەکە یەک کەمپ بوون پێش ئەوەی ململانێکان سەرھەڵبدەن و شەڕ دروست ببێت. ماکوین و ماتەر ھەوڵ دەدەن شەڕەکە ھەڵبوەشێننەوە بە پێشکەشکردنی وتارێک، بەڵام شکست دەھێنن و ئەو دووانە ھەڵدێن و جێرمی بەدوایاندا دێت. لە شوێنێک لە وێستگەیەک بشوو دەدەن و دواتر بۆیان دەرەکەوێت کە ھەردوو گرووپەکە ئاشتییان بەرقەرار داوە و دڵخۆشن. | ||||||
٩ | «ھاوسەرگیریکردن» | بۆبی پۆدێستا | بۆبی پۆدێستا و ستیف پورسێڵ | بۆبی پۆدێستا | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
ماکوین و ماتەر دەگەنە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ماتۆ، لەوێ ماکوین بۆی دەردەکەوێت کە ماتەر لە خێزانێکی دەوڵەمەندەوە ھاتووە، ماکوین دان بەوەدا دەنێت کە بەھۆی کێشەکانەوە ناڕەحەت بووە بەو گەشتە. لەم نێوەندەدا ماتەر و ماتۆ وەک کاتی منداڵیان ڕکابەری یەکتر دەکەن و پێشبڕکێ دەکەن گرژی لەنێوانیاندا دروست دەبێت، دواتر ئاشت دەبنەوە، لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەدا، ماتەر وتارێک پێشکەش دەکات کە ڕێگە بە ماکوین دەدات لەگەڵ کێشەکانیدا ڕێکبکەوێت، پێشنیاری ئەوە دەکات کە بە فڕۆکە بگەڕێنەوە بۆ ڕادیاتۆر سپرینگز نەک دووبارە وەک گەشتێک بە ڕێگاکاندا بگەڕێنەوە. |
لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، کۆمپانیای پیکسار لە ڕۆژی وەبەرھێنەرانی دیزنی ڕای گەیاند: (کە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشن کە تێیدا ڵایتینگ ماکوین و ماتەر بەشدارن، کە گەشت دەکەن و بە وڵاتاندا دەگەڕێن و لەکاتێکیشدا ھاوڕێی نوێ و کۆن دەناسن)، لە پەرەپێداندایە و بۆ یەکەمجار لە دیزنی پڵەس لە پاییزی ٢٠٢٢ نمایش دەکرێت. زنجیرەکە لەلایەن ستیڤ پورسێلەوە نووسراوە و مارک سەنھایمەر بەرھەمی جێبەجێکارە، پورسێل و بۆبی پۆدێستا و دەرھێنەری فیلمی کارس ٣ برایان فەی کاری دەرھێنانی ئەڵقەکانی کردووە.[5] بەپێی وتەی سۆندھایمەر، دەرھێنەرەکان پێکەوە کاریان کردووە بۆ پاراستنی بەردەوامی لەناو زنجیرەکەدا. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا کە زنجیرەکە بە ناوی ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە دەبێت. بەرھەمھێنانی زنجیرەکە لە ماوەی ١٥ مانگدا ئەنجامدرا.[6][7]
سینەماکاران دەیانویست زنجیرەیەکی بچووکیان ھەبێت چونکە ھەستیان دەکرد باشترین ڕێگایە بۆ لێکۆڵینەوە لە چەمکی گەشتە ڕێگاوبانەکە لە ھەمان کاتدا لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی نێوان ماکوین و ماتەر، چونکە بەرھەمھێنەران ھەستیان دەکرد کەسایەتییەکان کاتیان لەسەر شاشە نییە پێکەوە. ھەر ئەڵقەیەک تۆن و ژانەری جیاوازی ھەیە.[8] چەمکی زنجیرەکە لەلایەن پورسێلەوە پێشنیارکرا، کاتێک بەرھەمھێنەران بیرۆکەکانیان کۆدەکردەوە بۆ نووسینەوەی زنجیرەکە، دوای ئەوەی یەکێک لە بەرھەمھێنەران ئیلھامێکی لە گەشتێکی ڕێگاوبانی منداڵیدا وەرگرتبوو کە لەگەڵ خێزانەکەیدا ئەنجامیدابوو، ھەروەھا پورسێڵ ویستویەتی لێکۆڵینەوە بکات کە چۆن ماکوین و ماتەر کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بە دۆزینەوەی خۆیان لە سیناریۆی جیاوازدا.[9][10] بەپێی وتەی پورسێل، چیرۆکی ھەر ئەڵقەیەک لە سیناریۆیەکی بنەڕەتییەوە بڕیاری لەسەر دراوە، دوای ئەوە سینەماکاران چەمکگەلێکیان خستەڕوو کە لەناو جیھانی ئۆتۆمبێلەکاندا جێیان بووەتەوە و پێشتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە. چەمکەکانی ئەڵقەکان بریتین لە چیرۆکەکان کە ئیلھامیان لە فیلمەکانی وەک ماد ماکس و دەرەوەشانەوە وەرگرتووە. بۆ پەیوەندی ماتەر لەگەڵ خوشکەکەی ماتۆ، پۆدێستا ئیلھامی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خوشکەکانی خۆی وەرگرتووە.
لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا کە ئۆین ویلسۆن و لاری کەیبڵ گای ڕۆڵی خۆیان وەک لایتنینگ مەکوین و ماتەر دووبارە دەکەنەوە. بەپێی وتەی دەرھێنەر برایان فی، لاری و ویڵسن ڕێگەیان پێدراوە لەکاتی تۆمارکردنی دێڕەکانیان پێشنیاری جیاوازیش پێشکەش بکەن.[11]
یەکێک لە ئەڵقەکان زنجیرەیەکی فلاشباکی سەردەمی پێش مێژوو دەخاتە ڕوو. بۆ فلاشباکەکە، ئەنیمەیتەرەکان ئیلھامیان لە کارەکانی ئەنیمەیشنی Ray Harryhausen وەرگرتووە، کە پورسێل لە منداڵیدا سەیری فیلمەکانی کردووە. ھەم بۆ جووڵەی دایناسۆرەکان و ھەم کاتێک ماکوین و ماتەر لەلایەن دایناسۆرەکانەوە ھەڵدەگیرێن، ئەنیمەیتەرەکان جووڵەی کاڵیان لەکارخست بۆ ئەوەی ھەستی فیلمەکانی ھاریھاوسن ڕەنگ بداتەوە، کە بە درێژایی زنجیرەکە بەکاریان ھێناوە. ھەروەھا دیزاینەری بەرھەمھێنانەکە گۆڕینی ڕووناکییەکەی کردووە بۆ ئەوەی زیاتر فیلمەکانی وەبیربھێنێتەوە. ھەروەھا توخمەکانی دیکەی وەک چوارچێوە گۆڕانکارییان بەسەردا ھات.
دوای بڵاوبوونەوەی ترەیلەرەکە دەرکەوت کە جەیک مۆناکۆ ئاوازی بۆ ھەر نۆ ئەڵقەکە داناوە. ھەروەھا مۆناکۆ لەگەڵ دەرھێنەر بۆبی پۆدێستا گۆرانی سەرەکی بەرنامەکەیان نووسیوە و بۆبی ھامریک گۆرانییەکەی پێشکەش کردووە. ھەر ئەڵقەیەک جۆرێک لە گۆرانی سەرەکیی تێدایە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی شێوازەکەی بێت.[12]
فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە بۆ یەکەمجار لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە کەناڵی دیزنی+ بڵاوکرایەوە. ترەیلەری فەرمی لە کەناڵی یووتیووب پیکسار لە ١ی ئابی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.[13] بۆ ناساندنی زنجیرەکە، ھەروەھا مەکدۆناڵدز ھەڵمەتێکی ڕیکلامی بۆ ئەم زنجیرەیە دەستپێکردبوو. لە ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان، زنجیرەکە خاوەنی ڕیزبەندی پەسەندکردنی ٩٢٪ە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٧/١٠ بە پشتبەستن بە ١١ پێداچوونەوە.[14] جۆیل کیلەر لە کۆمپانیای دیسایدەر زنجیرەکەی بە گەشتێکی کلاسیکی ڕێگاوبان بۆ ھاوڕێیەتی ناساند، ستایشی نوکتە و پێشکەشکردنی کلتووری پۆپی کرد، لە ھەمان کاتدا ستایشی نواندنی دەنگی و داینامیکی نێوان ئۆین ویلسۆن و لاری کەیبڵ گای کرد.[15] پۆلی کۆنوای لە کۆمپانیای کۆمۆن سێنس میدیا ٤ لە کۆی ٥ ئەستێرەی بە زنجیرەکە بەخشی، ستایشی وێناکردنی پەیامە ئەرێنییەکان و نموونەکانی کرد، ئاماژەی بە ھاوڕێیەتیش کرد تێیدا.[16]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.