From Wikipedia, the free encyclopedia
ماتەر (بە ئینگلیزی: Mater)[1][2] کەسایەتی ئەنیمەیشنی ئۆتۆمۆبیلەکان و ئۆتۆمۆبیلەکانی ٢ و ئۆتۆمۆبیلەکانی ٣یە.[3] ئەم ئۆتۆمۆبیلە لەلایەن کۆمپانیای پیکسارەوە دروستکراوە و هەروەها ڵایتینگ ماکوین باشترین هاوڕێیەتی. دەنگی پیشەیی ئەویش لاری کەیبڵ گایە، ئەم کەسایەتییە خەڵکی شاری خەیاڵی و دووری ڕادیاتۆر سپرینگزە و کاتێک لە هەمان شاردا ون دەبێت، لایتنینگ مەکوین دەناسێت. ڕەنگی ماتەر لە منداڵیدا شینێکی ئاسمانی بووە، کە لە فلاشباکی بەشی یەکەمی فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان دەرکەوتووە کاتێک منداڵ بووە. ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی A113یە. هەروەها باشترین شۆفێرە (بە بۆچوونی ئەو) لە لێخوڕینی گێڕی پێچەوانەدا (بەگ بۆ دواوە). بێگومان لە فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان بەشی دوودا، پەیامنێری پێشبڕکێکان دارێل کارتریپ دەڵێت "ئەو باشترین شۆفێری پێچەوانەیە لە جیهاندا".
ماتەر | |
---|---|
کەسایەتی ئۆتۆمۆبیلەکان | |
یەکەم دەرکەوتن | ئۆتۆمۆبیلەکان (٢٠٠٦) |
کۆتا دەرکەوتن | ئۆتۆمۆبیلەکان لەسەر ڕێگەکە |
دروستکەر | جۆن لاسیتەر |
ئەکتەری دەنگ | لاری کەیبڵ گای |
زانیاری | |
نەتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.