ئوسامە کوڕی زەید
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئوسامە کوڕی زەید موسڵمانێکی سەرەتایی و هاوەڵی پێغەمبەر محەممەد بووە.
زانیاریی خێرا ئوسامە کوڕی زەید أُسَامَة ابْن زَيْد, Personal ...
ئوسامە کوڕی زەید أُسَامَة ابْن زَيْد | |
---|---|
Personal | |
لەدایکبوون | نز. 615–618 |
مردن | نز. 680 |
ئایین | ئیسلام |
Parent | زەید کوڕی حاریسە (باوک) ئوم ئەیمەن (دایک) |
ناسراو بە | هاوەڵی پێغەمبەر محەممەد |
Military service | |
پلە | فەرماندەی سەربازی بۆ پێغەمبەر تاکو (٦٣٢) |
شەڕەکان |
|
دایخە
باوکی زەید کوڕی حاریسە بووە. پێغەمبەر ئوسامەی کوڕی زەید وەک فەرماندەی هێزێکی گەشتی سەربازی دیاری کرد کە بڕیار بوو ناوچەی بەلقا لە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتین داگیر بکات بۆ تۆڵەسەندنەوەی شکستی موسڵمانان لە غەزای موئتە، کە تیایدا باوکی ئوسامە، زەید کوڕی حاریسە شەهید کرا.[1] ئەم هەڵمەتە بە گەشتی سەربازی ئوسامە کوڕی زەید ناسرابوو. هەڵمەتەکەی ئوسامە سەرکەوتوو بوو و سوپاکەی یەکەم هێزی موسڵمان بوو کە سەرکەوتووانە ناوچەی بەلقای داگیرکرد و هەڵیکوتایە سەر خاکی بیزەنتین، بەمەش ئاسانکاری بۆ فەتحکردنی دواتری موسڵمانان بۆ سەر شام و میسر کرد.