ئورزولا فۆن دێر لاین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئورزولا فۆن دێر لاین (Ursula von der Leyen؛ لە دایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە پزیشک و سیاسەتوانی ئەڵمانییە، ئەو لەوەتەی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا.
ئورزولا فۆن دێر لاین | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Ursula von der Leyen | |
لەدایکبوون | (١٩٥٨-١٠-٠٨) ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٥ ساڵ) Ixelles - Elsene، بەلجیکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ursula Gertrud Albrecht |
ناوی خوازراو | Rose Ladson |
باوک | Ernst Albrecht |
دایک | Adele Albrecht |
ھاوسەر | Heiko von der Leyen |
خزمەکان | George Alexander Albrecht |
خێزان | von der Leyen |
پیشە | پزیشک، سیاسەتوان، equestrian |
شوێنی کارکردن | Hannover Medical School، Hannover Medical School |
پلەی ئەکادیمی | Doctor of Medicine، public health professional degree |
شوێنی کار | هانۆڤەر، بەرلین |
Affiliation string | Federal Ministry of Defence of Germany، President of the European Commission |
ئەندامی حیزبی | یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا |
ئایین | Lutheranism |
ئەرزولا پێشتر لە چەند پێگەیەکی گرنگ بووە لە ناو حکوومەتی ئەڵمانیا لە نێویاندا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتیی بوو لە ئەڵمانیا، دواتریش لە ماوەی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ بووە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کە لەو کاتەدا چەند جارێکی سەردانی باشووری کوردستانیشی کرد لە کاتی شەڕی داعش،[1] لەو دەمە چەک و پێداویستی جەنگی پێشکەش بە پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد کە ئەمە بابەتێکی هەستیاربوو لە نێو ئەڵمانیا کە ئەڵمانیا چەک بنێرێت بۆ ناوچەی جەنگ.[2] ئەو لە ماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٩ لە پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا بوو.
ئورزولا لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن گۆڤاری تایم بەیەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ هەڵبژێردرا،[3] هەر لەو ساڵە ناوی لە پێرستی ١٠٠ بەهێزترین ژنەکانی جیهان لەلایەن گۆڤاری فۆربیس هات، لە ڕیزبەندەکەی فۆربیس پلەی چوارەمی گرت.[4]