ئاسترید لیندگرین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاسترید لیندگرین (بە ئینگلیزی: Astrid Lindgren؛ لە دایکبووی ١٤ی تشریی دووەمی ١٩٠٧ - مردووی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢) کەسایەتی ژنە نووسەری خەیاڵی و سیناریۆنووسی سوێدییە.[1] ئەو زیاتر بۆ زنجیرە نووسین و بەرھەمەکانی منداڵان بەناوبانگە، لە ماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک ڕۆمانیشی بۆ منداڵان نووسی، ئەو زیاتر لە ٣٠ کتێبی بۆ منداڵان نووسی.[2] بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٨، ئاسترید لە پلەی ١٨ەمی ئەو نووسەرانە دێت کە بەرھەمەکانیان بۆ زۆرترین زمانی جیھان وەرگێڕدراوە،[3] لەم نێوانەشدا پلەی چوارە لەو نووسەرانە وەرگرتووە کە بۆ منداڵان نووسیویانە. کتێبەکانی ئاسترید نزیکەی ١٦٥ ملیۆن دانەیان لێ فرۆشراوە.[4]
ئاسترید لیندگرین | |
---|---|
بە سویدی: Astrid Lindgren | |
لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧ Vimmerby، سوێد |
مردن | ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢(٢٠٠٢-٠١-٢٨) (٩٤ ساڵ ژیاوە) ستۆکھۆڵم، سوێد |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Astrid Anna Emilia Ericsson |
کورتەناو | Astrid Lindgren |
Date of burial or cremation | ٨ی ئازاری ٢٠٠٢ |
شوێنی ناشتن | Vimmerby Cemetery |
باوک | Samuel August Ericsson |
دایک | Hanna Ericsson |
ھاوسەر | Sture Lindgren |
منداڵ | Lars Lindgren، Karin Nyman |
کەسێکی دیار | Elsa Olenius |
زمانی نووسین | زمانی سویدی |
پیشە | سیناریۆنووس، children's writer، ڕۆماننووس، نووسەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٤ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ |
ئەندامی حیزبی | پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی سوێد |
نەژاد | |
ئەندامی | Samfundet De Nio |
چەشن | وێژەی مناڵان، چیرۆکی ئەفسانەیی |
وێبگە | https://www.astridlindgren.com |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
جێناوی تایبەتی | L46704 |
لە ساڵی ١٩٩٤، خەڵاتی ڕایت ڵیڤلھوودی پێدرا، لە پای کار و نووسینەکانی بۆ مافەکانی منداڵان و ڕێزگرتن لێیان.[5]
ئاسترید لیندگرین لە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢، لە تەمەن ٩٤ ساڵیدا لە ستۆکھۆڵم کۆچی دواییی کرد.