ئازولا
کارەکتەرێکی خەیاڵی جیھانی ئەڤەتار / From Wikipedia, the free encyclopedia
شازادە ئازولا (بە چینی: 阿祖拉؛ Ā Zǔ Lā) کارەکتەری خەیاڵییە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، بەرھەمی پەخشی نیکلۆدیۆن. کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە.
شازادە ئازولا | |
---|---|
کەسایەتی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
کۆتا دەرکەوتن | کۆمیکەکانی دواتری ئەڤەتار |
دروستکەر | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاری | |
گیانلەبەر | مارمێلکەی مۆنگۆس |
جێندەر | مێ |
لایەنگر | مەی، تای لیی (تا پەڕتووکی سێیەم) |
خزمەکان | ئۆزای (باوک) ئورسا (دایک) زوکۆ (برا) ئایرۆ (مام) |
نەتەوە | نەتەوەی ئاگر |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی، وزە |
لە چیرۆکی زنجیرەکەدا، ئازولا شازادەی نەتەوەی ئاگرە و کەسێکی بەتوانایە لە ملکەچپێکردنی ئاگردا و لە ڕادەبەدەر بەھێزە.[1] لەسەر فەرمانی پاشای ئاگر، پاشا ئۆزای، لەگەڵ ھاوڕێکانی مەی و تای لیی دەست دەکات بە گەڕان بۆ ھێنانەوەی شازادە زوکۆ برا دوورخراوەکەی و ئایرۆی مامی،[2] لە ھەمان کاتدا ھەوڵدەدات ئەڤەتار ئانگ بگرێت، کە بە گەورەترین ھەڕەشەی سەر نەتەوەی ئاگر دادەنرێت. ئازولا بە کەسێکی زیرەک و لێھاتوو دادەنرێت لە زنجیرەکەدا.[3] بە درێژایی زنجیرە ڕەسەنەکە و کۆمیکە لاوەکییەکان، نیشان دراوە کە توانای زۆر پێشکەوتووی ملکەچپێکردنیی ئاگری ھەیە، و ئازولا تاکە کەسە لە چیرۆکی زنجیرەکەدا ڕەنگی ئاگرەکەی شینە[kurdish-alpha 1]، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئازولا بە تەواوەتی ملکەچپێکەرێکی شارەزا و بەھێزی نێو زنجیرەکەیە.[4]