مۆنالیزا
From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆنا لیزا (یان لا جۆکۆندا [la dʒoˈkonda]؛ بە فەڕەنسی: لا ژۆکۆند [la ʒɔkɔ̃d]) تابلۆیەکی پۆرترێتی نیوە درێژە لەلایەن ھونەرمەی ئیتالی لیۆناردۆ دا ڤینچی. بە شاکاری مێژوویی ڕێنیسانسی ئیتالی دادەنرێت،[4][5] وەسفکراوە بە «بەناوبانگترین، زۆرترین سەردانکراو، زۆرترین نووسراو دەربارە، زۆرترین گۆرانی وتراو دەربارە، زۆرترین لاساییکراوەی ھونەر لە جیھان».[6]
مۆنالیزا | |
---|---|
ئیتالی: Monna Lisa، ئیتالی: La Gioconda | |
ھونەرمەند | لیۆناردۆ دا ڤینچی |
ساڵ | نز. ١٥٠٣–١٥٠٦، لەوانەشە تا نز. ١٥١٧ بەردەوام بوبێت |
ناوەند | زەیتی لەسەر لەوحەی سنەوبەر |
بابەت | لیزا گێراردینی |
ئەندازە | ٧٧ cm × ٥٣ cm (٣٠ in × ٢١ in) |
شوێن | لووڤر، پاریس |
تابلۆکە گریمانە دەکرێت وێنەی ژنەبەگزادەی ئیتالی لیزا گێراردینی بێت،[7] ھاوسەری فرانسێسکۆ دێل جۆکۆندۆ، و بە بۆیەی زەیتی لەسەر لەوحەی سنەوبەر کێشراوە. بڕوا وایە کە لە نێوان ١٥٠٣ و ١٥٠٦دا کێشرابێت؛ دواتریش، لیۆناردۆ لەوانەیە دەستی پێکردبێتەوە لە ١٥١٧. لەلایەن پاشای فرانسسی یەکەمی فەرەنساوە کڕدراوە و ئێستا موڵکی کۆماری فرەنسایە، و لە مۆزەخانەی لووڤر لە ١٧٩٧ەوە ھەڵگیراوە.[8]
مۆنالیزا یەکێکە لە بەھادارترین تابلۆکان لە جیھان.[9]