شاباک
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل (بە عیبری: שֵׁירוּת הַבִּיטָּחוֹן הַכְּלָלִי، لاتینی: Sherut haBitaẖon haKlali؛ بە عەرەبی: جهاز الأمن العام، لاتینی: jihāz al'amn al`ami)، زیاتر بە شاباک یان شەباک ناسراوە (بە عیبری: שב״כ؛ بە عەرەبی: شاباک) یان شین بەت (لە زمانی عیبری بۆ خزمەتگوزاری پاراستن یان ئاسایش بەکاردێت)، دەزگایەکی ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتی ئیسرائیلە. بارەگای سەرەکی دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای تێل ئەڤیڤ، لە باکووری پارکی یارکۆن.[1][2]
زانیاریی خێرا ناوبڕ, ناسراوە بە ...
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل שירות הביטחון הכללי Sherut haBitaẖon haKlali جهاز الأمن العام | |
ناوبڕ | ISA |
---|---|
ناسراوە بە | شاباک |
دروشم | "قەڵغانە نەبینراوەکان" |
دامەزران | ٨ی شوباتی ١٩٤٩؛ ٧٥ ساڵ لەمەوبەر (١٩٤٩-٠٢-0٨) |
شوێنی دامەزران | ئیسرائیل |
ئۆفیسی سەرەکی | پارکی یارکۆن، تێل ئەڤیڤ |
خاوەنەکان | سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل |
وێبگە | www.shabak.gov.il |
دایخە
یەکێکە لە سێ ڕێکخراوە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ھەواڵگریی ئیسرائیل، لەگەڵ ئامان (ھەواڵگری سەربازی)[3] و مۆساد (دەزگای ھەواڵگری گشتی).[4][5]