زانست
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لەسەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار. ئەرەستوو زانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لەوتن بێن.
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئەم وتارە لە پێشوودا وتارێکی ھەڵبژێردراو بووە، بەڵام بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا یەکلایی کرایەوە کە چی تر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێت، بۆیە ئێستە چی تر وتارێکی ھەڵبژێردراو نییە. لەوانەیە ھۆکاری نەمانی وەک وتارێکی ھەڵبژێردراو لە پەڕەی وتووێژەکەی باس کرابێت. |
لە سەردەمی کلاسیکدا، زانست پێوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نۆشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی (ھەمان زانستی سروشتی ئەمڕڕۆ) خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد. سەرەڕای ھەموو ئەمانە، زانست بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەرکی لێکدانەوەی ھەموو زانیارییەدڵنیاکانی لەئەستۆگرت، بەڵام ھێشتاش بۆ بابەتی وەک زانستی پەرتووکداری و زانستی سیاسی ڕەنگدانەوەی جیاوازی ھەیە.
لە سەردەمی مودێڕندا زانست واتە: زانستی سروشتی و فیزیکی، کەوابوو دەپەرژێتە سەر ئەو لقە فێرکارییانەی لەسەر دیاردەکانی دنیای مادی و یاساکانی دەکۆڵێتەوە.
لە گشتگرترین ڕاستێنەی خۆیدا، ھەر جۆرە کردە و ڕاھێنانێکی ڕێکخراوی لەسەر زانین بنەڕەتنراو یان شیاوی نواندنە کە دەتوانێت سەرچاوکەی چەشنێک ئاکام یان دەرھاتی شیاوی پێشبینیکردن بێت. لەم ڕاستێنەیەدا، زانست دەکرێت ئاماژەیەک بێت بە کردە یان ڕێکارێکی زۆر شارەزایانە.[1] لە ڕاستێنەی بەرتەسکتری ھاوچەرخیدا، زانست ڕێکخستنێکە بۆ بەدەستھێنانی زانین لەسەر بنچینەی پێڕەوی زانستی.[2]
ئەم وتارە لەسەر واتای بەرتەسکتری وشەکە ورددەبێتەوە. زانست بەو شێوەیە کە لەم وتارەدا قسەی لێدەکرێت ھەندێجار پێی دەوترێت زانستی ئەزموونی؛ ئەمە بۆ جیاکردنەوەیە لەگەڵ زانستی بەکاربراو کە بەکاربەریی لێکۆڵینەوەی زانستییە لە بڕێک پێداویستییەکانی مرۆڤدا - ھەرچەن ئەم دووە زۆرجاران پێکەوە گرێدراون.
زانست تێکۆشانێکی بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و زۆرکردنی تێگەیشتن و زانینی مرۆڤ لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی یاسامەندەوە. بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازگەلی دەستبەسەرداگیراو، زانستمەندان، بەڵگەی شیاوی ڕوانین بۆ دیاردە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان کۆدەکەنەوە، دراوەگەلی شیاوی پێواندنی گرێدراوی ڕوانینەکان تۆماردەکەن، زانیارییەکان شیدەکەنەوە، ئەوکات سەبارەت بە چۆنییەتیی کارکردنی شتەکان ڕاڤەی بیردۆزی ئاوادەکەن. پێڕەوەکانی کۆڵینەوەی زانستی ئەم دوو قۆناغە لەبەردەگرن:
- پێکھێنانی گریمانەکان سەبارەت بە چۆنییەتیی کاری دیاردەکە و پاشان
- تاقیکردنەوە، کە ئەم گریمانەگەلە لەژێر ھەلومەرجی دەستبەسەرداگیراودا ھەڵدەسەنگێنێت.
ھەروەھا، زانستمەندان، لێیان چاوەڕواندەکرێت کە زانیارییەکانیان بڵاوبکەنەوە تاکوو زانستمەندانی دیکە بتوانن بۆ دووبارە پشکنینی دەرەنجامەکانی ئەوان تاقیکردنەوەی ھاوشێوە بکەن. لە ئاکامەکانی ئەم ڕەوتە توانای تێگەیشتنی باشتر لە ڕووداوەکانی ڕابردوو و ھەروەھا پێشبینیکردنی باشتری ڕووداوەکانی داھاتووی ھاوچەشنە.