دەستپێک (فیلم)
فیلمێکی زانستیی خەیاڵی و ھەستبزوێنی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەستپێک فیلمێکی زانستی خەیاڵی و ھەستبزوێنە، لەنووسین و بەرھەمھێنان و دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلانە. فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران لیۆناردۆ دی کاپریۆ، جۆسێف گۆردن-لێڤیت، ئێلن پەیج، ماریۆن کۆتیارد، کێن وەتانابی، تۆم ھاڕدی، کیلیان مەرفی و مایکڵ کەینە. دیکاپریۆ ڕۆڵی دزێکی پڕۆفیشناڵ دەبینێ کەوا کاری سیخووڕیکردنی پیشەسازیە لەڕێگای چوونە نێو بیری کەسە دەوڵەمەندەکان. دواتر ھەلی ئەوەی دەدرەتێ کەوا تاوانەکانی بسڕێنەوە ئەگەر ھاتوو سەرکەوتوو بێ لەچاندنی بیرۆکەیەک لەنێو مێشکی میراتگری یەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکان.
دەستپێک Inception | |
دەرھێنەر | کریستۆفەر نۆلان |
---|---|
بەرھەمھێنەر | کریستۆفەر نۆلان ئێمما تۆماس |
نووسین | کریستۆفەر نۆلان |
کاست | لیوناردۆ دیکاپریۆ کێن واتانابی جۆزێف گۆردۆن-لیڤیت ماریۆن کۆتیارد ئێلن پەیج تۆم ھاردی دیلییپ رائۆ کیلیان مۆرفی تۆم بێرێنگەر مایکڵ کەین |
مۆسیقا | ھانس زیمەر[1] |
وێنەگری سینەمایی | واڵی فیستەر |
دەستکاری | لی سمیس |
ستۆدیۆ(کان) | لێجەندەری پیکچەرز سینکۆپی فیلمز |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برۆس پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٨ی تەممووزی ٢٠١٠ (لەندەن) ١٦ی تەممووزی ٢٠١٠ (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
ماوەی فیلم | ١٤٨ خولەک[2] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٦٠ میلیۆن $ |
داھات | ٨٢٥٬٥٣٢٬٧٦٤ $[3] |
دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٠ فیلمی (Insomia) بەکۆتا ھات، نۆلان ھەستا بەنووسینی چیرۆکێکی ٨٠ لاپەڕەیی دەربارەی «خەون دزەکان» و ئەوکات بیرۆکەکەی بۆ فیلمێکی ترسێنەر دانابوو بیرۆکەکەی پێشکەشی کۆمپانیای وارنەر بردەرز کرد. کۆمپانیاکە پێیوابوو نۆلان پێویستی بەلێھاتوویی زیاتر ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فیلمە بودجە-زەبەلاحانە، بۆیە نۆلان لەپڕۆژەکە کشایەوە ھەستا بەکارکردنی لەسەر سیانەی فیلمی باتمان لەنێوان ساڵانی (٢٠٠٥–٢٠١٢) ھەروەھا فیلمی (The Prestige) لەساڵی ٢٠٠٦. لەم نێوانەدا و لەساڵی ٢٠٠٩ بۆ ماوەی شەش مانگ چاککاری بۆ سیناریۆکە کرد و پێشکەشی کرد. فیلمەکە لە شەش وڵاتی جیاواز و چوار کیشوەری جیاواز کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، و کاری وێنەگرتنەکەی لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد و لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بەکۆتا ھات. تێچووی فیلمەکە ١٦٠ میلیۆن دۆلار بوو و بڕەکەی لەنێوان کۆمپانیای وارنەر برۆس و لێجندەری پیکجەرز دابەش کرا، بەھۆی سەرکەوتنی نۆلان لەفیلمی (The Dark Knight) ھەوادارێکی زۆر لەسەرەتا چاوەڕوان بوون و ھەر زوو فیلمەکە نزیکەی ١٠٠ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٠ لەشاری لەندەن نمایشکرا؛ و داھاتی فیلمەکەش گەیشت بە ٨٠٠ میلیۆن دۆلار و پلەی ٤٥ەمی گرت لەپڕداھاترین فیلمەکانی مێژوو، ھەروەھا فیلمەکە تەنھا لەڕێگای فرۆشتنی دیڤیدی و بلوڕەیەوە ٦٨ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. لەڕوانگەی ڕەخەنگرانەوە فیلمەکە پێشوازیەکی سەرسورھێنەری لێکرا و ستیاشی سیناریۆ و کاستی فیلمەکە کرا و بەتایبەت دەرھێنەر کریستۆفەر نۆلان، ھەروەھا توانی چوار خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە بۆ باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین دەستکاری دەنگی، باشترین تێکەڵکردنی دەنگی و باشترین کاریگەریە ڤیدیۆیەکان، جگە لەوەش پاڵێوراو کرا بۆ چواری تر لەنێویاندا: باشترین فیلمی ساڵ، باشترین سیناریۆی نووسراو باشترین دەرھێنەر و باشترین مۆسیقا.