جۆنی دێپ
ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن کریستۆفەر دێپی دووەم (لەدایکبووی ٩ی تەممووزی ١٩٦٣) ئەکتەر، بەرھەمھێنەر، و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. بە یەکێک لە ناسراوترین ئەستێرەکانی فیلم دانراوە.[1][2] پاڵێوراوە بۆ دە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، و دانەیەکی بردووەتەوە بۆ باشترین ئەکتەر بۆ نواندنەکەی بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت (٢٠٠٧)، و پاڵێوراوە بۆ سێ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر، لە سەرووی خەڵاتەکانی دیکەیەوە. یەکەم کاری نواندنی دێپ لە فیلمی ١٩٨٤ی کابووسێک لە ئێڵم ستریت، پێش بەناوبانگبوون وەک ئەکتەرێکی ھەرزەکار لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی شەقامی ٢١ جەمپ (١٩٨٧–١٩٩٠). ڕۆڵێکی یاریدەدەری ھەبووە لە فیلمی ئۆلیڤەر ستۆنی جەنگی کەرت (١٩٨٦) و ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی ڕۆمانسی خەیاڵی ئێدوارد دەست مەقەست.
جۆنی دێپ | |
---|---|
لەدایکبوون | جۆن کریستۆفەر دێپی دووەم (١٩٦٣-٠٦-٠٩) ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ) ئۆوێنزبۆڕۆ، کێنتەکی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٤–ئێستا |
ھاوسەر |
|
یار |
|
مناڵ(ەکان) | ٢ |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | |
ئامێرەکان | گیتار |
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
واژوو | |
دێپ سەرنجی ڕەخنەیی پێدراوە بەھۆی بەرجەستەکردنەکانی سیناریۆنووس-دەرھێنەری لێ نەھاتوو ئێد وود لە فیلمی بەھەمان ناوەوە (١٩٩٤)، کارمەندی ئێف بی ئای شاراوە جۆسێف دی پیستۆن لە فیلمی دۆنی براسکۆ (١٩٩٧)، نووسەر جەی ئێم باری لە دۆزینەوەی نێڤەرلاند (٢٠٠٤) و چەتەی بۆستن وایتی بەلگەر لە ڕێوڕەسمی ڕەش (٢٠١٥). ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە زۆرەھا فیلمی سەرکەوتوو، وەک بگری-گیانە (١٩٩٠)، پیاوی مردوو (١٩٩٥)، چاڵی خەواڵوو (١٩٩٩)، چارلی و کارگەی شوکلاتەکە (٢٠٠٥)، بووکی تەرم (٢٠٠٥)، دوژمنانی گەل (٢٠٠٩)، ئەلیس لە وەندەرلاند (٢٠١٠) و بەشی دووەمی، گەشتیارەکە (٢٠١٠)، ڕانگۆ (٢٠١١)، سێبەرە تاریکەکان (٢٠١٢)، بۆ ناو دارستانەکان (٢٠١٤)، و دڕندە خەیاڵییەکان: تاوانەکانی گریندنوۆڵد (٢٠١٨). دێپ کارەکتەری جاک سپارۆی بەرجەستەکردووە لە زنجیرە فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی (٢٠٠٣–ئێستا).
دێپ دەیەم پڕ-داھاتترین ئەکتەرە لە سەرتاسەری جیھاندا، کە فیلمەکان کە دێپ بەژداری تێدا کردوون زیاتر لە ٣٬٧ ملیار دۆلاریان پەیداکردووە لە بۆکس ئۆفیسی ویلایەتە یەکگرتووەکان و زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیھاندا.[3] ئەو لە تۆماری جیھانی گینسی ٢٠١٢ دانراوە بە پڕ داھاتترین ئەکتەر، بە پەیداکردنی ٧٥ ملیۆن دۆلار.[4][5] دێپ ھەشت فیلمی لەگەڵ دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، و ھاوڕێی تیم بێرتن کردووە. ئەو خراوەتە ناو ئەفسانەکانی دیزنی لە ٢٠١٥ دا.[6] لەگەڵ نواندندا، دێپ کاری مۆسیقاژەنیشی کردووە. لەگەڵ چەندەھا گروپی مۆسیقادا کاری کردووە، وەک دروستکردنی گروپی ڕۆکی خوێنمژانی ھۆڵیود لەگەڵ ئالیس کوپەر و جۆو پێری.