ھانس زیمەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھانس فلۆریان زیمەر (بە ئەڵمانی: Hans Florian Zimmer؛ لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٥٧) مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر و بەرھەمێنەرێکی تۆماری ئەڵمانییە. کارەکانی بۆ یەکگرتنی مۆسیقای ئەلیکترۆنیک و ئۆرکێستراڵی کولتووری بوو.[1] زیمەر لە ساڵی ١٩٨٠وە، کە زیاتر لە سێ دەیەیە، ئاوازی بۆ زیاتر لە ١٥٠ فیلم داناوە. ھەندێک لەو فیلمانەی ئاوازی بۆ داناون: پاشای دارستان (خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی مۆسیقایی لە ١٩٩٥ وەرگرت)، تای کریسمۆن، جەنگاوەر، چەتەکانی کاریبی، دارک نایت تریلۆجی، دەستپێک، نێوانی ئەستێرەکان، دەنکیرک، و بڵید ڕەنەر ٢٠٤٩. چوار خەڵاتی گرامی، سێ خەڵاتی بریت کلاسیک، دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، و خەڵاتەکانی ئۆسکاری بەدەست ھێناوە. ھەروەھا ناوی لە لیستی ئەو ١٠٠ کەسە بلیمەتەیە کە ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف بڵاوی کردووەتەوە.[2]
زانیاریی خێرا ھانس زیمەر, زانیارییەکان ...
ھانس زیمەر | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ھانس فلۆریان زیمەر |
لەدایکبووی | (١٩٥٧-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ) فڕانفک فۆرت، ڕۆژاوای ئەڵمانیا |
پیشە(کان) | ئاوازدانەر، بەرھەمھێنەری تۆمار |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٧–ئێستا |
کۆمپانیاکان | ڕیمۆت کۆنترۆل پرۆدەکشنس مۆسیقای بڵیدینگ فینگەرس |
وێبگە |
دایخە