From Wikipedia, the free encyclopedia
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١ کۆتا یاریی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەرزی ٢٠٢٠–٢١ بوو، لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە یاریگای دوو دراگۆ لە شاری پۆرتۆی پورتوگال[1] لە نێوان مانچستەر سیتی (لە یەکەم یاریی کۆتایی خۆیدا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا) و چێڵسی براوەی ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدرا. ئەمە سێیەم یاریی کۆتاییی بوو کە ھەردوویانەکان لە خولی پرێمیەرلیگ بن لەم پێشبڕکێیەدا، دوای یارییەکانی کۆتاییی ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠١٩. لە سەرەتادا بڕیار بوو یاریی کۆتایی لە یاریگای کریستۆڤسکی لە شاری سەنت پیتەرزبورگ لە ڕووسیا ئەنجام بدرێت؛ بەڵام بەھۆی دواخستن و گواستنەوەی یاری کۆتایی ٢٠٢٠ بۆ لیسبۆن لە ئەنجامی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەوروپا، میوانداری کۆتایی ساڵێک بۆ دواوە گۆڕدرا، لەگەڵ یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ.[2] دوو ھەفتە بەر لە یاریی کۆتاییی، یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕای گەیاند کە یارییەکە دەگوازرێتەوە بۆ پۆرتۆ بۆ ئەوەی ژمارەیەکی سنووردار لە ھاندەرانی یارییەکە ئامادەبن.[1] ١٤٬١١٠ کەس ئامادەبوون.[3]چێڵسی بە گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەستھێنا و دووەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستھێنا، لە کۆتایی گێمی یەکەمدا کای ھاڤێرتز تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد.[4]
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١ | |
---|---|
بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠-٢٠٢١ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | پورتوگال |
جێ | پۆرتۆ |
لە پێش | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢ |
کاتی ڕوودان | ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ |
سەردەم | 2020-2021 one-year-period |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی، یانەی تۆپی پێی چێڵسی |
براوە | یانەی تۆپی پێی چێڵسی |
ناوبژیوان | Antonio Mateu Lahoz |
لەم خشتەیەی خوارەوەدا یارییەکانی کۆتاییی ھەردوو یانە نیشان دەدات تا ساڵی ١٩٩٢ جامی ئەورووپایە، ساڵی ١٩٩٣ لە سەردەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.
یانە | یارییەکانی پێشووی قۆناغی کۆتاییی (ساڵە تۆخەکان ئاماژەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە) |
---|---|
شاری مانچستەر | ھیچ |
چێڵسی | ٢ (٢٠٠٨, ٢٠١٢) |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.