وڵاتێکی دوورگەیی لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا From Wikipedia, the free encyclopedia
ژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本 خوێندنەوە: نیھۆن، بە ئینگلیزی: Japan) بە فەرمی بە پاشایەتی ژاپۆن ناسراوە، یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. زنجیرە دوورگەکانی ژاپۆن پێک ھاتووە لە ٦٬٨٥٢ دوورگە.[10] لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتووانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. ھەموو جیھان دەیانویست زانیاری بدۆزنەوە دەربارەی ئەو وڵاتە نامۆیە و کلتوور و داب و نەریتی. لەھەمان کاتیشدا خەڵکی ژاپۆن دەیانویست دەربارەی ئەم جیھانە بزانن. لەو کاتەوە تا ئێستا ژاپۆن بووە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی سەر زەوی.
ژاپۆن 日本国 Nippon-koku or Nihon-koku |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: "Kimigayo" (君が代) |
||||||
Government Seal of Japan 五七桐 (Go-Shichi no Kiri) |
||||||
پایتەخت | تۆکیۆ (دێفاکتۆ) پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٣٥ | |||||
گەورەترین شار | پایتەخت | |||||
زمانە فەرمییەکان | None[1] | |||||
زمانە ناوچەییەکان | Aynu itak, Ryukyuan languages, Eastern Japanese, Western ژاپۆنی، and several other Japanese dialects | |||||
National language | ژاپۆنی | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | ٩٨٫٥٪ ژاپۆنی، 0.5% کۆری، ٠٫٤٪ چینی، 0.6% other[2] | |||||
ناوی هاووڵاتی | Japanese | |||||
دەوڵەت | Unitary parliamentary democracy and constitutional monarchy | |||||
- | ئیمپراتۆر | ناروھیتۆ | ||||
- | سەرۆک وەزیران | فومیۆ کشیدا | ||||
یاسادانەر | Diet | |||||
- | ئەنجومەنی باڵا | House of Councillors | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | House of Representatives | ||||
پێکھاتەکان | ||||||
- | National Foundation Day | ١١ی شوباتی ٦٦٠ BC[3] | ||||
- | Meiji Constitution | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٠ | ||||
- | Current constitution | ٣ی ئایاری ١٩٤٧ | ||||
- | Treaty of San Francisco |
٢٨ی نیسانی ١٩٥٢ |
||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٣٧٧٬٩٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە [4](62nd) ١٤٥٬٩٢٥ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ٠٫٨ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١١ | ١٢٧،٧٩٩،٠٠٠[5] (١٠ەم) | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١٠ | ١٢٨،٠٥٦،٠٢٦[6] | ||||
- | چڕی | ٣٣٧٫١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٦ەم) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٣"کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
- | سەرجەم | ٤٫٤٤٠$ ترلیۆن[7] (4th) | ||||
- | سەرانە | ٣٤٫٧٣٩$[7] (٢٥ەم) | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١١ | |||||
- | سەرجەم | ٥٫٨٦٩$ trillion[7] (٣ەم) | ||||
- | سەرانە | ٤٥٫٩٢٠$[7] (١٨ەم) | ||||
Gini | 37.6 (2008)[8] | |||||
HDI (٢٠١١) | 0.901[9] (very high) (١٢ەم) | |||||
دراو | یەن (¥) / En (円 or 圓) (JPY ) |
|||||
ناوچەی کاتی | JST (UTC+٩) | |||||
- | ھاوین (DST) | not observed (UTC+٩) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | yyyy-mm-dd yyyy年m月d日 Era yy年m月d日 (CE−١٩٨٨) |
|||||
لای لێخوڕین | left | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .jp | |||||
کۆدی تەلەفۆن | ٨١ |
بەپێی ئامارەکانی ٢٠٢٠، ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن دەورووبەری ١٢٦ ملیۆن کەسە.
ناوی ژاپۆن بە ژاپۆنی بە بەکارھێنانی وێنەوشەی کانجی 日本 نووسراوە و بە نیپۆن یان نیھۆن بێژە دەکرێت.[11] پێش ئەوەی لە سەرەتای سەدەی ھەشتەمدا کەڵک لە 日本 وەربگیرێت، وڵاتەکە لە چین بە وا (倭، لە ژاپۆن لە دەوروبەری ساڵی ٧٥٧ بۆ 和 گۆڕدرا) و لە ژاپۆن بە ناوی ناوخۆییی یاماتۆ ناسرابوو.[12] نیپۆن، کە خوێندنەوەی ڕەسەنی چینی-ژاپۆنیی پیتەکانە، بۆ بەکارھێنانی فەرمی، لەوانەش لەسەر پارە و مۆری پۆستە بەکار دەبرێت.[11] نیھۆن بە شێوەیەکی گشتی لە ئاخاوتنی ڕۆژانەدا بەکار دەھێنرێت و ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی فۆنۆلۆژیی ژاپۆنییە لە سەردەمی ئێدۆدا.[12] پیتەکانی 日本 بە واتای «سەرچاوەی خۆر» دێت.[11]
ناوی ژاپۆن لە وشەی فەڕەنسی Japonەوە ھاتووەتە نێو زمانی کوردییەوە.
ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو،[13] لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت[14]
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ژاپۆن ١٢٦٬٩٩٩٬٨٠٨ کەس بووە کە دەکاتە ١٬٧٥ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٦٬٢ ساڵە. ھەروەھا ٩٣ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[15]
زۆرینەی ژاپۆنییەکان پەیڕەوی لە بوودیزم و شینتۆ دەکەن.[16]ھەروەھا ڕێژەیەکی کەمیش باوەڕیان بە مەسیحییەت و ئیسلام و یەھودییەت ھەیە[17]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.