بەھەڵەبردنی لۆژیکی یا ھەڵەی لۆژیکی یا ھەڵەوێژی یا سەفسەتە یا مەغڵەتە بریتییە لە بەکارھێنانی ئاکامگریی ناتەواو یا ھەڵە لە کاتی بنیاتنانی بەڵگەیەکی لۆژیکیدا. بەڵگەکە دەکرێت لە ڕواڵەتدا بێعەیب و بەبڕست دەربکەوێت، بەتایبەت ئەگەر بەوردی سەرنجی پێ نەدرابێت و ھەڵەکە بەر چاو نەکەوتبێ.[1][2][3] زاراوەی «بەھەڵەبردنی لۆژیکی» بەرھەمی ھزری ڕۆژاوایە و یەکەمجار لە کتێبی ئۆرگانۆن بەشی De Sophisticis Elenchis -دا ئاماژەی پێدراوە.[4]

زانیاریی خێرا بەھەڵەبردنی لۆژیکی, لقی ...
بەھەڵەبردنی لۆژیکی
Thumb
لقیبەڵگە، error
بەکارھێنانpsychological manipulation، persuasion
هۆکاری ناڕاستەوخۆnegligence، ignorance
Handled, mitigated, or managed byبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://philosophy.stackexchange.com/tags/fallacies
پێڕستlist of fallacies
دایخە

ھەندێک لە ھەڵە لۆژیکییەکان بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێن بەمەبەستی فریودان یان قەناعەتپێھێنانی بەرامبەر لە ڕێگەی فێڵکردنەوە. ھەندێکی دیکە بەبێ مەبەست ئەنجام دەدرێن بەھۆی سنوورداربوونی توانایییەکانی مرۆڤەوە، وەکوو وردنەبوونەوە یا بایەسی کۆگنیتیڤ یا بایەسی کۆمەڵایەتی یا نەفامی.[5]

ھەڵە لۆژیکییەکان بەگشتی دابەش دەکرێن بۆ دوو جۆر: «شێوەیی» و «ناشێوەیی». ھەڵەی لۆژیکیی شێوەیی بریتییە لە ھەڵەیەک لە پێکھاتە و شێوەی بەڵگەی دیداکتیڤدا کە سەرئەنجام بەڵگەکە بەتەواوی بێ سوود دەکات. لە کاتێکدا، ھەڵەی ناشێوەیی لە ناوەرۆک و تانوپۆی بەڵگەکەوە سەرچاوە دەگرێ نە لە پێکھاتە و ڕواڵەتی.[6] ئەو بەڵگانەی کە ھەڵەی ناشێوەیییان تێدایە لەوانەیە لە شێوە و ڕواڵەتدا تەواو بن، بەڵام ھێشتا ھەر بە ھەڵەی لۆژیکی حیساب دەکرێن.[4]

جۆرەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.