ھێڵی ژمارەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە بیرکاریدا، ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان وێنەیەک لە ھێڵێکی ڕاستە کە ھەر کام لە خاڵەکانی سەری ھاوتایە لەگەڵ یەک ژمارەی ڕاستەقینە و ھەر ژمارەی ڕاستەقینەش ھاوتایە لەگەڵ یەک خاڵی سەر ئەو ھێڵە.[1] زۆرتر ژمارە تەواوەکان وەکوو خاڵگەلێک بە نیشانەیەکی تایبەتەوە لە سەر ھێڵەکە دیاریدەکرێن.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/09/Number-line.gif/600px-Number-line.gif)
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ھەرچەن ئەم وێنەیە تەنیا ژمارە تەواوەکان لە −٩ تا ٩ نیشان دەدات، بەڵام ھێڵەکە داگری ھەموو ژمارە ڕاستەقینەکانە و لە ھەر بارێکەوە بێبڕانەوە بەردەوام دەبێت، ھەروەھا داگری ھەموو ژمارەکانی نێوان ژمارە تەواوەکانە کە لێرە بە نیشانەیەکی تایبەت دیارینەکراون.
ژمارەی سیفر دەستپێکی ھێڵەکەیە کە دابەشی دەکات بە دوو نیوەی دەقاودەق.