ھێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) (بە کرمانجی: Hêzên Sûriya Demokratîk، بە عەرەبی: قوات سوريا الديمقراطية، بە سریانی: ܚܝ̈ܠܘܬܐ ܕܣܘܪܝܐ ܕܝܡܩܪܛܝܬܐ) ھاوپەیمانێکی چەکدارییە کە بەشدارن لە شەڕی ناوخۆیی سووریا کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە شاری حەسەکە[107] لە نێوان کورد و عەرەب و ئاشووری/سریانی, هەروەها هەندێک گرووپی تورکمان، ئەرمەنی، چرکێسی و چیچانی پێکھاتووە[108][109]، کە ئەم ھاوپەیمانێتییە بەمەبەستی ڕێکخستن و یەکخستنی ئۆپەراسیۆن و شەڕەکانە، لە دژی داعش و ڕژێمەی ئەسەدە
زانیاریی خێرا ھێزەکانی سووریای دیموکرات, ساڵانی چالاکیی ...
ھێزەکانی سووریای دیموکرات |
---|
|
ساڵانی چالاکیی | ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٥ – تائەمرۆکە |
---|
ئایدۆلۆژیا | دیموکراسی لامەرکەزی سێکۆلاریزم مافی کەمایەتییە نەژادیەکان ناوچەگەری فراکسیۆنەکان:
سۆسیالیزمی ئازادیخوازی خۆبەریوبەری هۆزەکانی کورد بەرژەوەندی کەمینەکان ئاشووری بەرژەوەندی کەمینەکان |
---|
گرووپەکان | ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایە
ئەو گروپانەی کە بنکەیان لە کانتۆنی جزیرە & پارێزگای دێرەزۆر هەیە
- ئەنجومەنی سەربازی سریانی (MFS)
- هێزەکانی پاراستنی ژن بێث نەهرین[5][6]
- یەکەی هێزە تایبەتەکان
- هێزەکانی ئاشور
- لیوای شەهید نوبار ئۆزانیان[8]
- هێزەکانی هۆزی شەممار [9]
- هێزەکانی هۆزی شعيتات[10][11]
- هێزە هەڵبژێردراوەکان [12]
- یەکێتی ئەفسەرانی ئازاد [14][15][16]
- هێزەکانی هۆزی بەقەرە
- هێزەکانی هۆزی حەربییە[17]
- هێزەکانی هۆزی زوبەید[18]
- ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر[19]
- یەکەی ژنانی عەرەبی شەهید ئامارا[20][21]
ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە کانتۆنی کۆبانی هەیە
- لیوای شۆڕشگێڕانی ئابەدی
- لیوای ڕزگاری[22][23]
- سوپای شۆڕشگێڕان
- یەکەی شەهید قاسم ئەڕیف[24]
- لیوای سوارچاکی جەزیرە[25]
ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە هەرێمی عەفرین, هەرێمی مەنبج, & شاری حەلەب (گەرەکی شێخ مەقسوود دەگرێتەو,پاشان کشاوەتەوە بۆ مەنبج لە ئاداری 2018)
- سوپای شۆڕشگێڕان
- لیوای دیموکراتی باکوور[30]
- هێزەکانی شەهبا[31]
- یەکەی شەهیدانی کاراچوک[32]
- هێزە شۆڕشگێرەکان[33]
- لیوای ڕزگاریی ئیدلب و عەفرین[34]
- لیوای شۆڕشگێڕانی ئیدلب[35]
- تووڕەیی زەیتوون(ژووری ئۆپەراسیۆن)
- هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین[36]
ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە هەرێمی مەنبج هەیە
- ئەنجومەنی سەربازی مەنبج
- یەکەی خۆری باکوور
- یەکەی شۆڕشگێڕانی مەنبج
- ئەنجومەنی سەربازی ئەلباب
- ئەنجومەنی سەربازی ژنانی ئەلباب [37]
- ئەنجومەنی سەربازی جەرابلوس[38]
ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە قەزای ڕەققە & قەزای شۆڕش هەیە
- لیوا ئەحرار ڕەققە
- بەرەی شۆڕشگێڕانی ڕەققە
- یەکەی ژنانی ئازادی ڕەققە[39]
- لیوای شەھێنەکانی ڕەققە[40]
- لیوای شەهید تاسلیم جیممۆ[41]
- گرووپی غانم[42]
- لیوای شەهیدانی ڕەققە[40]
- لیوای ئاوێس ئەلقەرنی(پاشماوە)[43]
- هێزەکانی هۆزی ئەجێل[44]
- لیوای ڕەققەی ئازاد
- لیوای تەبقای ئازاد[45]
- لیوای ئومەنە ڕەققەی
- لیوای ھاروون ڕەشید
|
---|
سەرکردەکان | فەرماندەی گشتیی هەسەدە: مەزڵوم کۆبانی[46] گوتەبێژی هەسەدە: کینۆ گابریل[47] گوتەبێژی هەسەدە: جیهان شێخ ئەحمەد[48] |
---|
شوێنگەسەرەکییەکان | قامیشلۆ (پایتەخت)[49] |
---|
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | باکووری سووریا (رۆژئاوای کوردستان)
|
---|
ھێز | ١٠٠٠٠٠ (خەمڵاندنی ٢٠١٩)[52] |
---|
ھاوپەیمانان |
هێزەکانی پۆلیس
- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکووری سوریا(ڕۆژئاوای کوردستان)
- ئاسایشی[85]
- هێزەکانی دژە تیرۆر (یەکەکانی هات و سوات)[86]
- ئاسایشی ناوخۆی مەنبج
- یەکەی هێزی کاردانەوەی خێرا
- ئاسایشی ناوخۆی ڕەققە[87]
- ئاسایشی ناوخۆی دێرەزۆر[88]
- سۆتۆرۆ[89]
- هێزی پاراستنی ژن بێث نەهرین (لقی پۆلیس)
هێزەکانی بەرگری شارستانی
- هێزەکانی خۆپارێزی (HXP)[90]
- ئاسایشی سنووری سوریا (BSF)[91][92]
- هێزی بەرگری شارستانی (HPC)[93]
|
---|
دوژمنان | ئێران (هەندێک جار)[96] حیزبوڵا (هەندێک جار)[97][98] سوپای نیشتمانی سووریا / ئەلقاعیدە (وهاوپیمانەکانی)
لیوای فاتمیون حەشدی شەعبی (هەندێک جار)[103] |
---|
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی ناوخۆیی سووریا
- شەڕی حەلەب[104]
- بێکدادانی ڕۆژاڤا و ئیسلامییەکان[105]
- هێرشی هۆل[106]
- هێرشی بەنداوی تەشرێن
- هێرشی باکووری حەلەب (شوبات ٢٠١٦)
- هێرشی شدادی (٢٠١٦)
- شەڕی گرێ سپی (٢٠١٦)
- هێرشی باکووری ڕەققە (ئایار ٢٠١٦)
- هەڵمەتی هاوینی حەلەب (٢٠١٦)
- هێرشی مەنبج (٢٠١٦)
- شەڕی حەسەکە (٢٠١٦)
- ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات
- هەڵمەتی ڕەققە (٢٠١٦–٢٠١٧)
- شەڕی تەبقا (٢٠١٧)
- شەڕی ڕەققە (٢٠١٧)
- هەڵمەتی دێرەزۆر (٢٠١٧–٢٠١٩)
- ئۆپراسیۆنی لقی زەیتوون
- شەڕی خشام
- پێکدادانی پارێزگای دێرەزۆر
- پێکدادانە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ٢٠١٨
- یاخیبوونی ڕۆژهەڵاتی سوریا
- ھێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوا (۲۰۱۹)
|
---|
دایخە
لە سەرەتایی ئالۆزیەکانی سوریا و سەرهەڵدانی شۆرشی سوریا لە ۱٥ی ئازاری ٢٠١١ هەروەها شۆرشی رۆژئاوا له شارى کۆبانێ لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٢[110] قۆناغیکی نوێ هاتەکایەوە بۆ گەلی کورد کە هێزەکەی کوردی دروستبکەرێت، کەدواتر ئەم هێزە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ -٢٠١٤دا هاوپەیمانیان لەگەڵ هێزەکانی سەنادین بکات، کە لە هۆزی شەممار و هەروەها ئەنجومەنی سەربازی سریانی (SMC) پێکهاتبوو کە دواتر لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٤دا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ چەند لیوایەکی سوپایی ئازادی سووریا دامەزراند بە ناوی گڕکانی فورات[111]، کەدواتر لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە شاری حەسەکە ھێزەکانی سووریای دیموکرات دامەزراند[107] دواتر لە شاری دێرک لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱٥دا هەسەدە پێکهێنانی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیکی راگەیاند کە لقی سیاسی ئەم هێزەیە[112][113] هەروەها لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ دامەزراندنی هێزێکی نوێیان ڕاگەیاند کە لە ئەرمەنیەکان پێکدبێت[114]
ساڵی ٢٠١٥
- لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ هێزەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات هێرشێکیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەبردوو بۆ گرتنی شارۆچکەی هۆل و دەوروبەری لە داعش[115]
- لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ شارۆچکەی هۆل لەگەڵ ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری شارۆچکەکە ئازادکرا[116]
- لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا، هۆزی شعيتات، سەربە لیوای هۆکس بیابانی بەشداری ڕیزەکانی هەسەدە بوون بۆ شەڕی دژبە داعش لە باشوری شارۆچکەی پارێزگای حەسەکە[117]
- لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا، گرووپی فورات جەرابلوس لە بەیاننامەیەک کە لە گوندی زورمێگەر بڵاویکردووە، تێدا رایگەیاند، کە بەشدار لە ڕیزەکانی هەسەدە بوو[118]
ساڵی ٢٠١٦
- لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا ٤٠٠ ئەندامی تری هۆزی شعيتات عەرەبی کە لە پارێزگای دێرەزۆر بوون، بەشداری ڕیزەکانی هەسەدە بوون و چەکدارەکانیان نارد بۆ شارۆچکەی شەدادە[119]
- لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦دا هێزەکانی هەسەدە هێرشێکیان بۆ گرتنی شاری ستراتیژی شەدادە و دەوروبەری دەستپێکرد[120]
- لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ شاری شەدادە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازادکرا[121]
- هەسەدە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٦دا ئەنجومەنی سەربازی مەنبج راگەیاند بە ئامانجی پاراستنی شاری مەنبج و دەوروبەری هەروەها لە ئەنجومەنەکە چەندین گرووپی نەناسراوی کە پێشتری نەبوون وەکوو لیوای شۆڕشگێڕانی مەنبج و لیوای تورکمانی مەنبج لەخۆودەگرت کە بەشداری لیوای خۆری باکوور لە سوپای شۆڕشگێڕان بوون[122]
- لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٦دا هەسەدە هێرشێکیان بۆ گرتنی شارۆچکەی مەنبج و دەوروبەری دەستپێکرد[123]
- لە ١٢ی ئابی ٢٠١٦دا شارۆچکەی مەنبج لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازادکرا[124]