From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆزان دینۆ (لەدایکبووی ١٩٦٩ گوندی خەوسکاری، ئەردەھان - ) گۆرانیبێژێکی کوردە. دەق و میوزیکی گۆرانییەکانی بە تەواوی ھی خۆیەتی. دینۆ بەتایبەت لەبەر گۆرانیی «لێ دایێ» بەناوبانگە.
ھۆزان دینۆ | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤–٥٥) گوندی خەوسکاری، ئەردەھان، باکووری کوردستان |
بنەچە | کورد |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
دینۆ لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی خەوسکاری سەر بە ئەردەھان لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ناوچەی خاسێ (ھاسکۆی، خۆچڤان) تەواو کرد. قۆناغی دواناوەندی لە خوێندنگەی مامۆستایانی گوموشھان خوێند و پاشان ڕووی کردە ئیستامبوڵ. بۆ جاری یەکەم لە چوارچێوەی ناوەندی چاندی مێزۆپۆتامیا تێکەڵی خەباتی مۆسیقا بوو. بەڵام بە ھۆی ئابووری تا ماوەیەک دەستی لە مۆسیقا ھەڵگرت. لەو سەردەمەدا ساڵی ٩٠ شەڕێک لە دژی کوردان دەستی پێکردبوو لەژێر کاریگەریی ئەم شەڕە دینۆ بێ ناونیشان مابوو. لە ساڵی ١٩٩٨ ناچار بوو وڵات جێ بێڵیت و پەنا بباتە ھۆلەند و ئێستاش لە ھۆلەند نیشتەجێیە. ھۆزان دینۆ ھونەری خۆی بەم شێوە دەناسێنیت:
« | ھەوڵ دەدەم ببمە ھونەرمەندی ئەو گەلەی ئەوین و ئازادییەکانی دزراون، پاشان ھیواکانی بڕاون، کەیفخۆشییەکانی زیندوو نەماون و وەک ئەوەی وانەی مرۆڤایەتی بڵێتەوە، ھێشتاش لەسەر پێیە. | » |
ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.