ھاری پۆتەر (زنجیرەفیلم)
زنجیرە فیلمی خەیاڵی دروستکراوەی ڕۆمانەکانی ھاری پۆتەر / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاری پۆتەر زنجیرە فیلمێکە کە لە ڕۆمانەکانی بەھەمان ناوەوە لەلایەن نووسەر جەی کەی ڕۆولینگ وەرگیراوە. زنجیرەکە لەلایەن وارنەر برۆسەوە بڵاوکراوەتەوە و لە ھەشت فیلمی خەیاڵی پێکھاتووە، کە بە ھاری پۆتەر و بەردی جادووگەرەکە (٢٠٠١) دەستی پێکرد تاوەکو ھاری پۆتەر و پیرۆزکردنە بکوژەکان - بەشی ٢ (٢٠١١).[2][3] دروستکراوەیەک کە لە پێنج فیلم پێکدێت بەرھەمھێنرا کە بە دڕندە سەرنجڕاکێشەکان و چۆنیەتی دۆزینەوەیان (٢٠١٦) دەستی پێکرد، و باسی پێش ھاری پۆتەر و سەرەتای دروستبوونی جیھانی جادووگەری ئەکات.[4]
ھاری پۆتەر | |
---|---|
دەرھێنەر | کریس کۆڵۆمبوس (١–٢) ئەلفۆنسۆ کوارۆن (٣) مایک نێوڵ (٤) دەیڤد یەیتس (٥–٨) |
بەرھەمھێنەر | دەیڤد ھێیمان کریس کۆڵۆمبوس (٣) مارک ڕادکلیف (٣) دەیڤد بارۆن (٥–٨) جەی کەی ڕۆولینگ (٧–٨) |
شانۆنامە | ستیڤ کڵۆڤس (١–٤، ٦–٨) مایکڵ گۆڵدنبێرگ (٥) |
ئەکتەران | دانیال ڕادکلیف ڕوپێرت گرینت ئێما واتسن |
مۆسیقا | جۆن ویلیامس (١–٣) پاتریک دۆیڵ (٤) نیکۆلاس ھوپەر (٥–٦) ئەلێکزاندرێ دێسپلات (٧–٨) |
وێنەگری سینەمایی | جۆن سیڵ (١) ڕۆجەر پرات (٢، ٤) مایکڵ سێرێسین (٣) سڵاوۆمیر ئیدزیاک (٥) برونۆ دێلبۆنێل (٦) یودواردۆ سێرا (٧–٨) |
مۆنتاژ | ڕیچارد فرانسیس-بروس (١) پیتەر ھۆنێس (٢) ستیڤن ویزبێرگ (٣) میک ئۆدزڵی (٤) ماڕک دەی (٥–٨) |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | وارنەر برۆس |
دەرچوون | ٢٠٠١–٢٠١١ |
ماوەی فیلم | ١١٧٩ خولەک[1] |
وڵات | شانشینە یەکگرتووەکان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | کۆی (٨ فیلم) $١٫٢ میلیارد |
داھات | کۆی (٨ فیلم) $٧٫٧ میلیارد |
زنجیرەکە لەلایەن دەیڤد ھێیمانەوە بەسەرەکی بەرھەمھێندراوە، و ئەکتەران دانیال ڕادکلیف، ڕوپێرت گرینت، و ئێما واتسن ڕۆڵی سێ کارەکتەری سەرەکی ئەگێڕن: ھاری پۆتەر، ڕۆن ویزڵی، و ھێرمۆینی گرەینجەر. چوار دەرھێنەر کاریان لەسەر زنجیرەکە کردووە: کریس کۆڵۆمبوس، ئەلفۆنسۆ کوارۆن، و دەیڤد یەیتس.[5] مایکڵ گۆڵدنبێرگ سکرین پلەی هاری پۆتەر و کۆمەڵەی فینێکس(٢٠٠٧) ی نووسیوە، کە سکرین پلەی فیلمەکانی دیکە لەلایەن ستیڤ کڵۆڤزەوە نووسراون. بەرھەمھێنان زیاتر لە دە ساڵی پێچوو، کە چیرۆکەکە دوای سەرکێشییەکانی ھاری ئەکەوێت لە بەزاندنی لۆرد ڤۆڵدمۆرت.[6]
هاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان ، حەوتەم و کۆتا ڕۆمانی زنجیرەکەیە، کە کرا بە فیلمێکی دوو بەشی.[7] بەشی یەکەم لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە، و بەشی دووەم لە تەممووزی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە.[8][9]
فیلمی بەردی جادووگەرەکە و فیلمی پیرۆزییە کوشندەکان – بەشی ٢ لەنێو ٥٠ پێڕستی پڕداھاتترین فیلمەکان- بە ڕێککەوت لە پلەی ٥٠ و ١٦- زۆرترین داهاتیان هەیە و هەردووکیان زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داهاتیان هەیە. چوارەمین زنجیرە فیلمە کە زۆرترین داهاتی هەیە و داهاتەکەی لە سەرانسەری جیهاندا ٧.٧ ملیار دۆلارە.