گەڕووس
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەڕووس ناوی ناوچەیەکە لە پارێزگای کوردستان لە کوردستانی ئێران.
ئەم ناوچەیە لە کۆندا زۆربەی کوردستان، ھەمەدان، زەنجان و قەزوینی دەگرتەوە. ئەم ناوە پێش ساڵی ١٣١٦ (ک. ە)، واتە پێش دابەش بوونی ئێران بە پارێزگاکان، ناوی یەکێک لە ویلایەتەکانی ئێران بوو. ناوەندی ناوچەی گەڕووس شاری بیجاڕ، ناوەندی شارستانی بیجاڕە. ئێستاکە بیجاڕ یەکێک لە شارستانەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستانە.
ئەمیر نیزامی گەڕووسی لە ناودارانی بەناوبانگی ئەم ناوچەیە.