گەرمبوونی زەوی
بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی و کاریگەرییەکانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
گەرمبوونی زەوی (بە ئینگلیزی: Global Warming) بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمیی بەرگەھەوای زەوی و زەریاکان و بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەکە. گۆڕانی کەشوهەوا ئاماژە بە گۆڕینی درێژمەودا دەکات لە پلەی گەرما و قاڵبەکانی کەشوهەوا. ڕەنگە ئەم گۆڕانکارییانە سروشتی بن، بەڵام لە ساڵی 1800ەوە چالاکییەکانی مرۆڤ گۆڕانکاریی گەورەی لە کەشوهەوادا دروست کردووە.
لە دەستپێکی شۆڕشی پیشەسازییەوە، ساڵانە پلەی گەرمای جیهان بە ڕێژەی کەمێک زیاتر لە 1 پلەی سەدی (celsius) یان نزیکەی 2 پلەی فارەنھایت (fahrenheit F) بەرز بووەتەوە. لەنێوان ساڵی 1880 ئەو ساڵەی کە تۆماری ورد دەستی پێ کرد تا 1980، هەر 10 ساڵ جارێک بە تێکڕای 0.7 پلەی سەدی (0.13) فارەنھایت بەرز بووەتەوە. دەبینین لە هەر دەیەیەک دا کە پلەی گەرمی جیهان، بە 0.18 پلەی سەدی یان 0.32 پلەی فارەنھایت بەرز دەبێتەوە.