From Wikipedia, the free encyclopedia
گیوی موکریانی (لەدایکبووی ١٩٠٤ مەھاباد –مردن ١٩٧٧ ھەولێر) فەرھەنگنووس و ڕۆژنامەنووسێکی کورد بوو. ناوی عەبدوڕەحمانە و کوڕی سەید عەبدولەتیف و برا گچکەی حوسێن حوزنیی موکریانی و باوکی دوکتۆر کوردستان موکریانییە. نازناوی «گیو»، کە ناوی پاڵەوانێکە، حوسێنی برای پێی بەخشیوە.
ساڵی ١٩٠٣ لە مەھاباد لە دایک دەبێ. لە تەمەنی ١١ ساڵیدا دەچێ بۆ حەلەب بۆ لای حوسێن حوزنیی برای و لەوێ و لە بەیرووت دەخوێنێ و خۆی شارەزای زمانی عەرەبی و فەڕەنسی دەکا. دوایی لەگەڵ کاکی دێنەوە بەغدا و چاپخانەیەک لە حەلەبەوە دێنن و ساڵی ١٩٢٦ لە ڕەواندز دای دەمەزرێنن و کۆواری زاری کرمانجی و چەن نامیلکەیەکی تری پێ چاپ دەکەن. ساڵی ١٩٣٤ دەچنە ھەولێر و لەوێش چاپخانە دادەنێن و کۆواری ڕووناکیی پێ چاپ دەکەن. ماوەیەک دەگەڕێتەوە بۆ مەھاباد و لەوێ بە کاری وێنەگرتنەوە خەریک دەبێ و وانەی زمانی فەڕەنسیش دەڵێتەوە. بەھۆی ئەوەی کە باسی بیر و باوەڕی کوردایەتی بۆ قوتابیانی دەکات، دەگیرێ و دەخرێتە زیندانەوە. پاش بەربوونی لە زیندان، ھەر لە مەھاباد ژن دەخوازێ و دوو کچی دەبێ بە ناوەکانی خونچە و کاڵێ (کوردستان دواتر لە ھەولێر لە دایک دەبێ). جارێکی تریش زیندانی دەکرێ و ئەم جارە قازی محەممەد، کە دەستی دەڕوات، ڕزگاری دەکا و دەینێرێتەوە بۆ ڕەواندز. دوای مردنی کاکی لە ١٩٤٧دا، ئەرکی ھەڵسووڕاندنی چاپخانەی دەکەوێتە ئەستۆ، کە جگە لە بەرھەمەکانی خۆی چەندین دیوانی شاعیرانی کلاسیکی کوردیش چاپ دەکات. ناوی چاپخانەکەش دەنێ «چاپخانەی کوردستان».
جگە لە ڕۆژنامەوانی و زمانەوانی، دەکرێ بڵێین گیوی موکریانی وێنەگریش بووە. وێنەی زۆرێک لە شاعیران و ئەدیبانی ھاوسەردەمی خۆی، وەکوو پیرەمێرد و قانع و فایەق بێکەس و زۆرێکی تر کە ئەمڕۆ لەبەردەستە کاری ئەوە.
لە ١٩٧٧دا بەھۆی نەخۆشیی دڵەوە لە نەخۆشخانەی مووسڵ دەمرێت.
موکریانی وەکوو ڕۆژنامەنووسێک لە دەرچوونی چەندین کۆواردا ھاوبەشیی کردووە کە ڕۆڵێکی گەورەیان بووە لە بووژاندنەوەی ئەدەب و زمانی کوردیدا:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.