جیاکاری و تەواوکاری
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیاکاری و تەواوکاری یان کالکیولس (بە ئینگلیزی: calculus) یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی بیرکارییە، و لە گۆڕانکاریەکانی دوو لقی جەبر و ئەندازە دێتە ئاراوە. لایبنیتس و ئیساک نیوتۆن ھاوکات لەگەڵ یەک لەم بوارەدا لێکۆڵینەوەیان کردووە و بە جیا ھەردووک داھێنەری کالکیولسن، بەڵام لایبنیتس داھێنەری ئەو ھێمایانەیە کە ئەمڕۆکە بۆ ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری بەکار دێن. جیاکاری و تەواوکاری بریتییە لە بیرکاری گۆڕان (خێرایی و تاودان)، ھەروەھا بریتییە لە بیرکاری ڕاستەھێڵی لێکەوت و لێژی و ڕووبەر و قەبارە و زۆر لە چەمکەکانی تر، واتە چۆن ئەندازە بریتیە لە لێکۆڵینەوەی شێوە (نەگۆڕ)، هەروا جەبریش بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە کردارە ژمێرەییەکان، جیاکاری و تەواوکاریش بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکاری بەردەوام.
ئەم لقە یارمەتی زانایان و ئەندازیاران و ئابووریناسەکانی دا بۆ دروستکردنی نموونە کارییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی بارەکانی ژیانی ڕۆژانە.