From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆقیانووسیا [1] ناوچەیەکی جوگرافییە کە ئوسترالیا، میلانیزیا، مایکرۆنیزیا و پۆلینیزیا لەخۆدەگرێت. ئۆقیانووسیا لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا درێژدەبێتەوە و ڕووبەرەکەی ٨,٥٢٥,٩٨٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣,٢٩١,٩٠٣ میل چوارگۆشە) و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٤٤.٤ ملیۆن کەسە لە ساڵی ٢٠٢٢. ئۆقیانووسیا بە بەراورد بە کیشوەرەکانی دیکە بچووکترینە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و دووەم بچووکترینە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە دوای ئەنتارکتیکا.
تێکەڵەیەکی ھەمەچەشنی ئابووری ھەیە، لە بازاڕە داراییە پێشکەوتوو و کێبڕکێکارە جیھانییەکانەوە وەک ئوسترالیا و نیو کالیدۆنیا و نیوزلەندا، کە پلەیەکی بەرزیان ھەیە لە پێوەرەکانی کوالێتی ژیان و گەشەپێدانی مرۆیی، تا دەگاتە ئابوورییە زۆر کەمتر پێشکەوتووەکانی وەک پاپوای نیوگینیا، ڕۆژئاوای نیوگینیا و کیریباتی ڤانواتو و توڤالو و ھەروەھا ئابوورییە مامناوەندەکان لە دوورگەکانی پالاو و فیجی و تۆنگای زەریای ھێمن. ئوسترالیا گەورەترین و پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئۆقیانووسیایە و سیدنی گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.