From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆلیستڕۆڵ جۆرێکی چەورییە لە خوێندا و لە لەشی مرۆڤدا. کۆلیستڕۆڵ لە جەرگ دروست دەکرێت بۆ لەش. ھەروەھا لەش دەتوانێت کۆلیستڕۆڵ لە خۆراکیش وەربگرێت. وەک گۆشت، ماسی، ھێلکە، پەنیر، شیر و ھتد. لەش پێویستی بە ھەندێک لە کۆلیستڕۆڵ ھەیە بۆ مێشک، پێست و ئەندامەکانی تری لەش بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان. بەڵام زۆر خواردنی کۆلیستڕۆڵ خراپە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لەشیان کۆلیستڕۆڵ زۆر دروست دەکەن.
کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا مەلە دەکات دەتوانێت بگات بە دیواری لوولەکانی خوێن لەوێ بمێنێتەوە. ئەگەر کۆلیستڕۆڵێکی زۆر لە لوولەکانی خوێن ماوە و بڕێکی زۆر لە دیواری لوولەکانی خوێن دەنیشێت دەبێتە ھۆی تەسک بوونەوەی لوولەکانی خوێن بەمەش ڕێگە دەگرێت لە سووڕانی خوێن بە ئاسانی.
ئەگەر تەسک بوونەوەکە زۆرتر بوو دوای چەند ساڵێک، دەبێتە ھۆی تێکدانی گیران بەمەش خوێن ناچێت بۆ بەشەکانی لەش، ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکدانی بەشە گرنگەکانی لەش وەک دڵ "نۆرەی دڵی" یاخود مێشک "جەڵتەی دەماغی".
کۆلیستڕۆڵ دوو جۆری ھەیە، جۆرێکیان باشە و جۆرەکەی تریان خراپە. جۆرە خراپەکە بۆیە پێی دەڵێن خراپ چونکە زۆر لەبارە بۆ نیشتن و تەسک کردنەوەی لوولەکانی خوێن، ھەرچی جۆرە باشەکەیە دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە نیشتنی کۆلیستڕۆڵ "دەیانێرێت بۆ جگەر" لەوێ دەشکێندرێن.
بیرۆکەیەکی باشە بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خۆراک، ھەروەھا وەرزش کردنیش یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات لە خوێن بەمەش پارێزگاری لە دڵ و لوولەکانی خوێن دەکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆلیستڕۆڵ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.