کۆرد (مۆسیقا)
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆرد (ئینگلیزی: Chord) پێکھاتووە لە ٣ نۆت (یان زیاتر)ی مۆسیقا کە بەسەر یەکەوە لێدەدرێن بۆ دەرکردنی ئاواز و مێلۆدی، بەھەرحاڵ، مەرج نییە کۆردەکان بەسەریەکەوە لێبدرێن، ھەندێک جار کۆردی شکاو ھەیە، کە نۆتەکان یەک لەدوای یەک لێدەدرێن، ئەمە یان بۆ مەبەستی مەشق کردن بەکاردێت یاخود ھەندێک جار لە پارچەی مۆسیقی و سۆناتادا بەکاردێت. کاتێک مۆسیقییەک سێ نۆت یان زیاتر بەسەریەکەوە لێدەدات، ئەمە پێی دەوترێت کۆرد. کۆرد لە مۆسیقای پاپ، مۆسیقای ڕۆک و مۆسیقای کلاسیک بەڕێژەیەکی زۆر دەبیسترێت. کۆرد لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەناوبانگە، لەکاتێکدا لە گۆرانی ڕۆژھەڵاتدا کەمتر دەبیسترێت.