کڵێسا
شوێنێک بۆ خوداپەرستی لای مەسیحییەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
کڵێسا یان کەنیسە یان کڵێسە پەرستگای مەسیحییەکانە کە تێیدا کۆ دەبنەوە بۆ پاڕانەوە و نزاکردن. سەرەتا کڵێساکان لە ماڵە تایبەتەکان بوون و لەوێ کۆبوونەتەوە بۆ نزاکردن لە دواییدا بینای تایبەتی بۆ دروست کراوە. بە یۆنانی کڵێسا واتە کۆبوونەوە (گربوونەوە)یان بانگێشت.