![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d4/Karan_Johar.jpg/640px-Karan_Johar.jpg&w=640&q=50)
کاران جۆھەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاران جۆھەر ناوی تەواوی کاران دارما کاما جۆھەر (بە ئینگلیزی: Karan Johar)لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢ لە [[مۆمبای لە مەھاراشترا لە ھیندستان دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سکرین نووسەر و دیزاینەرێکی فیلمە ھیندییەکانی بۆڵیوودە لە وڵاتی ھیندستان. کاران کوڕی وەبەرھەمێنەری فیلمی ھیندی یاش جۆھەرە، جگە لەکاری فیلم کاران پێشکەشکاری تەلەفزیۆنییە و بەرنامەی (Koffee with Karan)ە. یەکەم چالاکی فیلمی کاران لەساڵی ١٩٩٥ بوو کاتێ یاریدەدەری دەرھێنەری فیلمی (Dilwale Dulhania Le Jayenge) بوو، وە یەکەم فیلمی کاران لەساڵی ١٩٩٨ بوو بەناوی کوچ کوچ ھۆتا ھای (Kuch Kuch Hota Hai) کە کاران لەم فیلمە دەرھێنەر و سیناریۆنووس بوو و لەیەکەم ئەزموونیدا کاران سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێناو لە بۆکس ئۆفیس ١٦ میلیۆن دۆلاری بەدەستھێنا. کاران داھێنانێکی لە سینەمای ھیند ھێنایە کایەوە ئەویش خۆشەویستی سێگۆشەیی بوو کە بینەر لەسەیرکردنی فیلمەکانی کوچ کوچ ھۆتا ھای (Kuch Kuch Hota Hai و کەل ھۆ ناھۆ (Kal Ho Naa Ho) وە (Kabhi Alvida Naa Kehna)وە تەنانەت فیلمی (Student of the Year)یش بۆی ڕووندەبێتەوە. لەساڵی ٢٠١٠ لە فیلمی من ناوم خانە سەرکەوتنێکی دی مەزنی بەدەستھێنا کە کاران جۆھەر کاری دەرھێنان و بەرھەمھێنان و سیناریۆی بۆ کردبوو کە لەداھاتی بۆکس ئۆفیسدا ٢٠٠ کۆڕی ھیندی بەدەسھێنا و ھاوکات بە ھۆی ھەمان فیلم کاران خەڵاتی باشترین دەرھێنەری لە زنجیرە خەڵاتی فیلم فەیر دەستکەوت.
کاران جۆهەر | |
---|---|
![]() کاران جۆھەر لە کۆنفراسی ڕۆژنامەوانی فیلمی ناوم خانە. | |
لەدایکبوون | کاران دارما کاما جۆھەر (١٩٧٢-٠٥-٢٥) ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ) مۆمبای, مەهاراشترا, هیندستان |
چالاکبوون | ١٩٩٥ تاکوو ئێستا |
باوان(ەکان) | یاش جۆهەر باوک هێرۆ جۆهەر |