بواری موگناتیسی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بواری موگناتیسی یان کادی موگناتیسی، نوسۆکاد (بهئالمانی: Magnetfeld و بە ئینگلیزی: Magnetic field) گۆڕەپانێکی ھێزە کە کەرستە یان وردەڵەیەکی مەگنەتیسی یان گۆڕانێک لە کادێکی ئەلەکتریکیدا[1] ھۆی درووستبوونیەتی. بە ھێز خستنەسەر کەرستە مەگنەتیسییەکانی دیکە یان جووڵاندنی بارگە ئەلەکتریکییەکان خۆی نیشان دەدات. کادی مەگنەتیسی لە ھەر شوێنێکدا بە ھەردوو توانا[2] و ئاڕاستە[3] دیاری دەکرێت؛ واتە ئەمە کادێکی ھەڵگرییە.[4]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/57/Magnet0873.png/320px-Magnet0873.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/06/Hans_Christian_%C3%98rsted%2C_Der_Geist_in_der_Natur%2C_1854.tiff/lossy-page1-640px-Hans_Christian_%C3%98rsted%2C_Der_Geist_in_der_Natur%2C_1854.tiff.jpg)
بارگەیەکی ئەکەکتریکی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کادێکی ئەلەکتریکی[1] و ئەوە پێوەندی ھەیە بە کادی مەگنەتیسی؛ گۆڕانێک لە کادی مەگنەتیسی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کادی ئەلەکتریکی و بە پێچەوانە، گۆڕان لە کادی ئەلەکتریکی دەبێتە ھۆی درووستبەنی کادی مەگنەتیسی. پێوەندی تەواوی نێوانی کادی ئەلەکتریکی و مەگنەتیسی و ھەروا تەزوو و بارگەکانی وا ئەوانی لێدرووست ئەبن، بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ[5] باسدەکرێن. وەک ئەمە نیشانی دەدات، کادی مەگنەتیسی و ئەلەکتریکی ھەردوو دیمانەی یەک شتن کە پێیدەڵێن کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی.[6]