![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/66/The_Sandow_Trocadero_Vaudevilles%252C_performing_arts_poster%252C_1894.jpg/640px-The_Sandow_Trocadero_Vaudevilles%252C_performing_arts_poster%252C_1894.jpg&w=640&q=50)
ڤۆدڤیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤۆدڤیل (بە فەڕەنسی: Vaudeville • گۆکردن: ئای پی ئەی: /vodvil/) چەشنێکی شانۆیی کە لە چەند نمایشێکی جیاواز و ناپەیوەندیدار پێکھاتبوو کە بە تایبەت لە ھەردوو وڵاتی کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکان بەناوبانگ بوو لە سەرەتاکانی ١٨٨٠کان بۆ سەرەتای ١٩٣٠یەکان. نمایشەکان زۆرجار پێکھاتبوون لە مۆسیقاژەنیی کلاسیکی، سەماکردن، سیحر، کۆمیدیا، لاساییکاری و ئەکرۆباتی. ئەوانەی کە لەم چەشنە ھونەرییە بەشدارییان کردووە پێیان وتراوە «ڤۆدڤیلیان.» بۆ چەند دەیەیەک لەسەر یەک، ڤۆدڤیل بە یەکێک لە سەرکەوتووترین شێوازەکانی کاتبەسەربردن داندراوە لە ڕابردوودا.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/66/The_Sandow_Trocadero_Vaudevilles%2C_performing_arts_poster%2C_1894.jpg/640px-The_Sandow_Trocadero_Vaudevilles%2C_performing_arts_poster%2C_1894.jpg)