ژینگەی سروشتی
شتە زیندوو و نازیندووەکان کە بە سروشتی لەسەر زەوین / From Wikipedia, the free encyclopedia
ژینگەی سروشتی یان تەنیا ژینگە ھەموو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە ژیانی تێدایە.[1]
ژینگە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک ھۆکاری دەرەکی و گیانداران، کە بەردەوام لەسەر یەک کاریگەرن.[2]
ژینگە بریتییە لە سەرجەم بوونەوەرانی زیندوو و نازیندوو کە لەسەر زەوی یان بەشێکی، بە شێوەی سروشتی، بوونیان ھەیە. ژینگە بە ھاوبەشی کۆمەڵێک گیاندار و بێگیان پێک دێت.[3] پاراستنی ژینگە لە سەدەی بیست و یەکەمدا وەک یەکێک لە ھەشت ئامانجەکانی گەشەی ھەسارە و یەکێک لە سێ کۆڵەکەکانی گەشەی بەردەوام دەناسرێت[4]