![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/3/34/Jan%25C3%25AE-Gel.jpg/640px-Jan%25C3%25AE-Gel.jpg&w=640&q=50)
ژانی گەل (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ژانی گەل فیلمێکی کوردی ساڵی ٢٠٠٧ە کە لەلایەن جەمیل ڕۆستەمییەوە دەرھێنراوە. نزار سەلامی، بە کەسایەتی جوامێر کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە دەگێڕێت. چیرۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ژانی گەلی ئیبراھیم ئەحمەدە. فیلمەکە نێردرا بۆ ٨٠یەم خەڵاتی ئەکادیمی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەکادیمی باشترین فیلمی زمانی بیانی، بەڵام وەک پاڵێوراوێک وەنەگیرا.
زانیاریی خێرا بەرھەمھێنەر, نووسین ...
ژانی گەل | |
![]() | |
بەرھەمھێنەر | سولی فیلم |
---|---|
نووسین | ئیبراھیم ئەحمەد خوسرەو سینا جەمیل ڕۆستەمی |
چەشنی فیلم | دراما |
کاست | نزار سەلامی ڕێناس وریا ئاسۆ عومەر ژیان ئیبراھیم |
مۆسیقا | کارن ھیمایۆنفەر |
ڕێکەوتی دەرچوون | تەممووزی ٢٠٠٧ |
ماوەی فیلم | ١٠٠ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
دایخە
ژانی گەل لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدەوە پشتگیری مادی لێکراوە و تێچوونی فیلمەکەش نەزانراوە.