![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/36/Rawadids_map.png/640px-Rawadids_map.png&w=640&q=50)
ڕەوادی
دەسەڵاتدارییەتییەکی کوردی بوو / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەوادییەکان ناوی ھۆزێکی کورد بوو کە ناوچەکانی تەورێز و دەوروبەریان بەڕێوەدەبرد.[4] ئەم ھۆزە بەشێک بوون لە ھۆزی گەورەی ھەزەبانی. ڕەچەڵەکی سوڵتان سەڵاحەددینی ئەییووبی کوردی، لەم ھۆزەیە. دانیشتووی دێرینی تەورێز و مەراغە و ورمێ بوون و زۆزانی چیای سەھەندی نزیک تەورێز ھاوینەھەواری شوانکارەی ئەم ھۆزە بووەو زۆم زۆم ڕەشمالیان لە بناریدا ھەڵداوە، دەشتی ھەولێر و دەشتی بەربڵاوی ڕۆژھەلاتی مووسڵ (ناوکوڕ و خازەر) گەرمیانیان بووە. ھەندێک چاووکی بیانی و کوردناسی وەک مینۆرسکی ئەم ھۆزە بە ھەڵە دەگەرێننەوە بۆ ڕەچەلەکی عەرەبی بەڵام وەک دیارە ئەم ڕەوەندانەو ڕێچکەی گەرمیان و کوێستانیان تا ئەمڕۆش درێژەی ھەیە و ھۆزی بەربڵاوی ھەرکی و سوورچی و ڕەوندۆک جێگرەوەن.[5]