ڕیفراندۆمێک کە بۆ جیابوونەوە هەرێمی کوردستان لە عێراق ئەنجام درا From Wikipedia, the free encyclopedia
گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) ڕێفراندۆمێک بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان کرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد.[ژێدەر پێویستە] دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست، شیوعی کوردستانی، زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە دا و ڕۆژی کردنیشی دیاری کرا.[2]
گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان | ||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ | ||||||||||||||||||||||
ناوچە | کوردستان | |||||||||||||||||||||
ڕێکەوت | ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ | |||||||||||||||||||||
| ||||||||||||||||||||||
ئەنجامە بەرایییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە[1] |
بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەرکرد کە داوا لە مەسعوود بارزانی بکات کە گشتپرسییەکە دوابخات، بەڵام ئەو ئەم داواکارییەی ڕەت کردەوە و سوور بوو کە گشتپرسی لە ٢٥ی ئەیلوولدا دەست پێ دەکات بەبێ گوێدان بەو دەسەڵاتانەی کە دژی ئەم بڕیارە وەستاون.[3] ئەو وتیشی کە ھەر ھەوڵدانێک بۆ ڕاگرتنی گشتپرسییەکە شەڕی خوێناوی لێ دەکەوێتەوە و ھێزەکانی پێشمەرگەش بەرامبەر بە ھیچ ڕێگرییەک لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە بێ ھەڵوێست نابن.[3] لە چاوپێکەوتنێکی تریشدا ئەو وتی کە ئەم بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک پوچەڵ ناکرێتەوە و خەڵکی کوردستان ھەلێکیان پێ دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان. ڕوونی کردەوە کە دوای گشتپرسییەکەش گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد دەکەن تاکو بە ئاشتی بە ئەنجامێک بگەن.[4]
لە ساڵی ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کە نوری مالیکی بوو، تۆمەتبارکرد بە حوکمی تاکڕەوی و مەزھەبی. دواتر لە ئایاری ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێم لە ھەنگاوێکیدا لەڕێگای بۆڕی نەوتییەوە، نەوتی نارد بۆ تورکیا.
لە حوزەیرانی ٢٠١٤، جیھادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام شاڵاوی گەورەیان بۆ عێراق ھێنا و چەندین شوێنییان لە باکووری عێراق گرت. لەوکاتەدا سووپای عێراق و ھێزە کوردییەکان چەندین ناوچەیان بۆ ئەو جیھادییانە لەدەستدا. دواتر ھێزەکانی پێشمەرگە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەندین ناوچەیان دا لە کەرکووک و بەئەنجام گەیشتن و ھەندێک ناوچەشییان کۆنتڕۆڵکردەوە و لەژێر حوکمڕانی خۆیان ھێشتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ ئەوەیان تاوانی جەنگ بووە.[5][6]
حکوومەتەکەی نوری مالیکی زۆرترین ڕەخنەی لێگیرا و بە تۆمبەتباری سەرەکی دادەنرا کە ھیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ناوچە سوننە نشینانەیان داگیرکردبوو؛ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوای دەکرد سەرۆکوەزیرانێکی نوێ ھەڵبژێردرێت.[7][8] لە ١ی تەممووزی ٢٠١٤، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ٢٠١٤ ئەنجامدەدرێت و ئەوەشی وت کە ئەو وڵاتە (عێراق) بەتەواوی دابەشبووە.[9]
لە ئەیلوولی ٢٠١٤، کاتێک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق گۆڕدرا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرکردە کوردییەکان ڕازیبوون کە گشتپرسی دوابخرێت و زیاتر بیرییان لەسەر شەڕی داعش بێت.[10]
لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦، لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو ئەوەی بڵاوکردەوە کە مەسعوود بارزانی بە کاربەدەستانی حکوومەتی ھەرێمی ڕاگەیاندووە کە دەبێت گشتپرسی لە پێش ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکای ٢٠١٦ ئەنجامبدرێت واتە پێش ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.[11] دواتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆر، مەسعوود بارزانی ئەوەی ئاشکراکرد کە گشتپرسی لەپێش تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت.[12] بەڵام سەرباری ئەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی ئەنجام نادرێت ھەتاوەکوو موسڵ لەدەست جیھادییەکانی داعش ئازاد نەکرێت.[13]
لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٧، لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە گشتپرسییان بۆ ٢٠١٧ ھەڵگرتووە.[14]
لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدەدرێت.[15] ھێمن ھەورامی کە یاریدەدری بازرانییە ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە کەرکووک، شنگال، مەخمور و خانەقینیش ئەنجامدەدرێت کە ئەو ناوچانە بە ناوچە دابڕێندراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەناسرێت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە. دواتر سیاسەتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی مەرج نییە ڕێک دوای ئەوە سەربەخۆیی بێت بەڵکوو دەکرێت ببێتە کارتێکی بەھێز لەدەست کوردان بەرامبەر حکوومەتی ناوەندی بەغدا.[16]
ھەڵبژاردن بە کوردی، عەرەبی، تورکی و سریانی ھەبوون و پرسیارەکە لەبەردەستدایە، "ئایا دەتەوێ کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟"
ئینگلیزی | Do you want the Kurdistan Region and the Kurdistani areas outside the region's administration to become an independent state? |
---|---|
کوردی | ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ |
Aya detewê herêmî Kurdistan u nawçe Kurdistaniyekanî derewey herêm bibête dewlletêkî serbexo? | |
عەرەبی | ھل ترید أن یصبح اقلیم کوردستان و المناطق الکوردستانیة خارج الاقلیم دولة مستقلة؟ |
تورکی | Kürdistan Bölgesel Yönetimi ve tartışmalı bölgeleri de içerisinde alan bir bağımsız Kürdistan devletinin kurulmasını istiyor musunuz? |
ئاشووری | ܐܵܪܵܐ ܒܥܹܐ ܐܵܢܬ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܟܘܼܪܕܸܣܬܵܢ ܘܦܸܢ̈ܝܵܬ݂ܵܐ ܟܘܼܪ̈ܕܸܣܬܵܢܵܝܹܐ ܠܒܼܲܕܲܪ ܡܕܲܒܪܵܢܘܼܬ݂ܵܐ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܦܲܝܫܝܼ ܐܲܬ݂ܪܵܐ ܫܲܠܝܼܛ ܒܝܵܬܼܵܐ؟ |
حیزبەکانی پەلەمانی کوردستان | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بژاردە | حیزب | کورسی | سەرکردە | ئایدیا | ژءدەر. | ||
بەڵێ | پارتی | پارتی دیموکراتی کوردستان | ٣٨ | مەسعوود بارزانی | ڕاست | [17] | |
یەکێتی | یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ١٨ | جەلال تاڵەبانی | سۆسیالیست | [18] | ||
یەکگرتوو | یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان | ١٠ | سەلاحەدین بەھائەدین | ئیسلامی - ڕاست | [19] | ||
سۆسیالیست | حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان | ١ | محەممەد حاجی مەحموود | سۆسیالیست - چەپ | [20] | ||
شیوعی | حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق | ١ | کەمال شاکر | چەپ | [21] | ||
زەحمەتکێشان | حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان | ١ | بەڵێن مەحموود | چەپ | [22] | ||
KIM | بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق | ١ | عیرفان عەلی عەبدولعەزیز | ئیسلامی | [22] | ||
TDL | لیستی گەشەپێدانی تورکمانی | ٢ | محەممەد سادین | نیمچە ئیسلامی | [23] | ||
CSAPC | ئەنجومەنی گەلی کلدان سریانی ئاشووری | ٢ | ساکیس ئاغاجان | زۆرینە ڕاست | [24] | ||
ETL | لیستی تورکمانی ئەربیل | ١ | زۆرینە ڕاست | [22] | |||
کۆمەڵ | کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان | ٦ | عەلی باپیر | ئیسلامی - ڕاست (ناوەند) | [25] | ||
گۆڕان | بزووتنەوەی گۆڕان | ٢٤ | عومەر سەید عەلی | ڕاست (ناوەند) | [26] | ||
نەخێر | ITF | بەرەی تورکمانی عێراق (پشتگیری گشتپرسی دەکەن ئەگەر مەجەکان ھاتنەدی)[27] | ١ | ئەرشەد ساڵحی | نیمچە ڕاست | [28] | |
ADM | بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری (دژی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لە دەشتی نەینەوا)[29] | ٢ | یۆنادام کانا | زۆرینە ڕاست | [30] |
ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٧، بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید بەرەی نەخێر لە ئێستادا ڕاگەیەندرا کە دەنگوی ئەوە دەھات کە لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی دارایی لێ دەکرا لەم بەرەیە چەندین نووسەر و چالاکوان و پەرلەمانتاری کوردستان بەشدارییان تێداکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە لەوە دابوو کە گشتپرسی دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.[49][50] یەکێ لە بەشداربووەکانی ئەو بەرەیە پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، فەرھاد سەنگاوی بوو. بەھۆی بەشداریکردنی لە بەرەی نەخێر لە ئێستادا؛ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناوبراوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە.[51] بەرەی نەخێر کەناڵێکی ئاسمانیشی بە زمانی کوردی بۆ بانگەشەکانی کردەوە.[52] ڕۆژی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە یاریگای سلێمانی یەکەمین بانگەشەی مەیدانی خۆیان دەستپێکرد.
دوای دوو ڕۆژ لەئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە واتە لەڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامە بەرایییەکانی بڵاوکردەوە.[1]
|
٩٢٫٧٣٪ | ٧٫٢٧٪ |
بەڵێ | نەخێر |
لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان ئەوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆخۆشی دەربڕین و پشتگیریکردن لە زۆربەی شارەکان وەکوو بانە، مەھاباد و سنە خەڵکی ھاتنە سەر شەقامەکان کە بەمھۆیەوە ژمارەیەکییان لێ دەستگیرکرا.[53]
چوار ڕۆژ لەدوای ڕێفراندۆمەکە ئەوا حکوومەتی ناوەندی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکرد جگە لەدەوەی داوای لە ئێران و تورکیا کرد سنوورەکانییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دابخەن.[54] ئەمەش لەبەرئەوەبوو کە فرۆکەخانەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکرابوو.[55]
لە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سووپای عێراق سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکانی باشووری کوردستانییان کۆنتڕۆڵکرد و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ ھەرێمی کوردستان بەتەواوی ھەڵوەشایەوە و شکستی ھێنا.[56]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.