ڕۆژژمێری کوردی
ڕۆژژمێری فەرمیی کوردەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەروەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:
- ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لەلایەن دیاکۆوە دامەزرا ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.
- لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
- بەھار: خاکەلێوە (نەورۆز) (ھەرمێ پشکوان) - بانەمەڕ (گوڵان) - جۆزەردان
- ھاوین: پووشپەڕ - خەرمانان - گەلاوێژ
- پاییز: ڕەزبەر - خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) - سەرماوەز
- زستان: بەفرانبار - ڕێبەندان - ڕەشەمە (ڕەشەمێ)
لەوانەیە ئەم وتارە لە http://diyako.yageyziman.com/2019/03/18/ڕۆژژمێر-و-ساڵی-کوردی-و-نەورۆز-2/ (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. |