![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f8/ROM_.jpg/640px-ROM_.jpg&w=640&q=50)
بیرگەی ھەر-خوێندنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیرگەی ھەر-خوێندنی یان ڕۆم (ROM, Read-only memory) کۆگەیەکە کە لە کۆمپیوتەرەکان و ئامێرە ئەلەکترۆنیکەکانی تردا بەکەڵکە. تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە دراوەکەی ناوی بەئاسانی ناگۆڕدرێ، بۆیە پێی ئەوترێ «ھەر-خوێندنی»، ھەر بەم بۆنەشەوە زیاتر بۆ بەشینەوەی پتەوامێر (firmware) بەکار ئەھێنرێ. مەبەست لە پتەوامێر ئەو نەرمامێرەیە کە زۆر لە نزیکەوە بە ڕەقامێرێکی تایبەتەوە گرێ درابێ و، ڕێی تێ نەچێ زووبەزوو نوێ و بەڕۆژ بکرێتەوە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f8/ROM_.jpg/320px-ROM_.jpg)
ڕۆم لە شێوەی پارچهیهکی بچووکدا لەسەر مادەربۆرد جێگیر ئەکرێت و لە لایەن ھەمان کۆمپانیای بەرھەمھێنەری مادەربۆردەکەوە بەرھەم ئەھێنرێت و بەرنامەیەکی تیا ئەنووسرێت ناسراو بە بایۆس. بایۆس لە سهرەتای وەگەڕکەوتنی کۆمپیوتهردا تاقیکردنەوەی ڕەقامێرەکانی لە ئەستۆیە و لە ئامادەبوون و وەڵامدانەوەیان خۆی دڵنیا ئەکاتەوە و، ھاوکات ڕاپۆرتی کارەکەشی لەسەر پەردە (screen) چاپ ئەکات.