ڕۆبێرتا مێتسولا
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ٢٠٢٢ / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆبێرتا مێتسولا تێدێسکۆ (بە ئینگلیزی: Roberta Tedesco Triccas) تریکاس سیاسەتمەدارێکی ماڵتایە و لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ەوە وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا کاردەکات. مێتسولا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ وەک نوێنەری ماڵتا بووە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک جێگری یەکەمی پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. دوای کۆچی دوایی دەیڤید ساسۆلی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، مێتسولا وەک سەرۆکی کاتی و دوای ھەفتەیەک وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. ڕۆبێرتا مێتسولا گەنجترین کەسە کە ئەم پۆستە بەدەست ھێناوە. ھەروەھا سێیەم ژنە کە دوای سیمۆن وەیی (١٩٨٢–١٩٧٩) و نیکۆڵ فۆنتێن (١٩٩٩–٢٠٠٠) بۆ ئەو پۆستە ھەڵبژێردرا.
زانیاریی خێرا ڕۆبێرتا مێتسولا, لەدایکبوون ...
ڕۆبێرتا مێتسولا | |
---|---|
Roberta Metsola Tedesco Triccas | |
لەدایکبوون | Roberta Tedesco Triccas ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٥ ساڵ) سان جیلیان |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، دادوەر |
حیزب | Nationalist Party |
ھاوسەر | Ukko Metsola |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | https://robertametsola.eu |
پلە | ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٤–)، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٣–٢٠١٤)، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٩–)، Vice President of the European Parliament (٢٠٢٠–٢٠٢٢)، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٢–٢٠٢٢)، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٢–) |
دایخە