چەکی سپی
From Wikipedia, the free encyclopedia
چەکی سپی دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ گوزارشت کردن لە بارەی چەکە بێ ئاگرەکان وەکو (چەقۆ و داس و تەور و ھتد ...) کە بۆ بەرگری بەکاردێت و زۆر جار دەبێتە ئامێری کوشتن، وە ھۆکاری ناوبردنی بە (چەکی سپی) بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دەنگ و ئاگری نیە لە کاتی بەکار ھێنانیدا وە زۆر بە ئاسانی ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستی پێیان بگات، چەکی سپی لە زۆربەی یاخود لە ھەموو وڵاتاندا ھەڵگرتنی قەدەغە کراوە بە پێی یاسا بەتایبەتی لە شوێنە گشتیەکانی وەک (فڕۆکەخانە و قوتابخانە و یاریگاکان).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەکی سپی تێدایە. |