چاوەڕوانی (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
چاوەڕوانی (بە ئینگلیزی: Waiting) فیلمێکی درامیی ھیندیی ساڵی ٢٠١٥یە، لە دەرھێنانی ئانو مینۆن. فیلمەکە لەلایەن پریتی گوپتا و مانیش موندرە لەژێر ئاڵای ئیشکا فیلمز و دریشیام فیلمز بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن مێنۆن و جەیمز ڕوزیکا بە ھاوبەشی نووسراوە و نەسرەدین شا و کالکی کۆچلین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمی چاوەڕێ تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان دوو کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیان لە نەخۆشخانەیەکدا دەبنە ھاوڕێی یەکتر، لە ھەمان کاتدا چاودێری ھاوسەرکانیان دەکەن کە لە کۆمادان. لە فیلمەکەدا ڕاجات کاپوور، سوھاسینی مانیراتنام، ئارجون ماتوور، ڕاجیڤ ڕاڤیندراناتان و ڕاتنابالی بەتاچارجی ڕۆڵی پاڵپشت دەگێڕن. پەرەپێدانی فیلمەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، کاتێک مێنۆن گرێبەستی لەگەڵ کۆچلین و شا بۆ پڕۆژەیەکی بێ ناونیشان واژووکرد. وێنەگرتنی سەرەکی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە کەنار دەریای شاری کۆچی باشووری ھیندستان دەستی پێکردووە، نەھا پارتی وەک وێنەگری سینەمایی بۆ فیلمەکە کاری کردووە. گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر مایکی ماککلێری کە دانیشتووی نیووزلەندایە، ئاوازی گۆرانییەکانی فیلمەکەی داناوە. نیتین بەید و ئەپورڤا ئەسرانی مۆنتاژیان بۆ فیلمەکە کردووە و ئاتیکا چۆھان دیالۆگەکەی نووسیوە. ھەروەھا یەکەم فیلمی ھیندی بوو کە دەرھێنەر و خانمەکتەری دیاری باشووری ھیندستان "سوھاسینی مانیراتنام" دەرکەوتنی تێدا ھەبوو. ھەروەھا کۆچلین یەکەم جار وەک ھۆنراوەنووسێک بۆ فیلمەکە دەرکەوت و گۆرانی "چاوەڕوانی تۆ"ی نووسی.
چاوەڕوانی | |
![]() | |
دەرھێنەر | ئانو مینۆن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | پریتی گوپتا مانیش موندرا |
نووسین | ئانو مینون جەیمز ڕوزیکا ئاتیکا چاوھان |
کاست | نەسرەدین شا کالکی کۆچلین ڕاجات کاپوور سوھاسینی مانیراتنام ئارجون ماتوور |
مۆسیقا | مایکی ماککلێری |
وێنەگری سینەمایی | نەھا پارتی ماتیانی |
دەستکاری | نیتین بەید ئاپورڤا ئەسرانی |
ستۆدیۆ(کان) | ئیشکا فیلمز |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | دریشیام فیلمز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی) ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ (ھیندستان) |
ماوەی فیلم | ٩٨ خولەک |
وڵات | ھیندستان |
زمان | ھیندی |
داھات | ٣٥ ملیۆن کرۆر (٥٤٠ ھەزار دۆلار) |
یەکەم نمایشی جیھانی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەنجامدا و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی کرا. ھەروەھا لە ئاھەنگی کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیای بەڕیتانیا نمایشکرا، کە مێنۆن خەڵاتی باشترین دەرھێنەری بەدەستھێنا. فیلمەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە ھیندستان بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا، لەگەڵ نمایشکردنی فیلمی چاوەڕێ لە ھیندستان لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بە تایبەتی ستایشی ڕۆڵەکانی کۆچلین و شا، و دەرھێنانی مێنۆنیان کرد. فیلمەکە لەساتی نمایشکردنیدا لە بۆکس ئۆفیسدا کۆی گشتی ٣٥ ملیۆن کرۆر(٤٤٠ ھەزار دۆلار)ی کۆکردەوە.