پەڵک کوردینووس
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەڵک کوردینووس ئامرازێکی ھەڵگرتنی، سەکۆسەربەست و سەرچاوە کراوەیە بۆ گۆڕینی ئەلفوبێکانی کوردی و ستاندارکردنی یونیکۆدەکان و تایپ کردنی کوردی بە شێوەیەکی دەرھێڵ و خێرا. پەڵک کوردینووس پرۆژەیەکی نەرمامێریی ئازادە و بەرھەمی «دامەزراوەی پەڵک بۆ بەرنامەداڕشتن»ە. کوردینووس پەڕەیەکی HTML وە تەنیا وێبگەڕێکی پێویستە. کۆدەکەی تێکەڵاوێکە لە تاگەکانی HTML و شێوازەکانی CSS و کۆدەکانی JavaScript. خانەخوێ ئەم پرۆژە SourceForge.net ە و لە ژێر مۆڵەتنامەی GPLدایە. پەڵک کوردینووس بە ڕووکاری کوردیی ناوەندی و ئینگلیزی لەبەردەستدایە. دوایین وەشانی تا کانوونی یەکەمی ٢٠١١ وەشانی ٤.٠ ە.