![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/c/c5/PK_film_poster.jpg/640px-PK_film_poster.jpg&w=640&q=50)
پی کەی (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
پیکەی فیلمێکی کۆمێدی - درامی ھیندییە. لەڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە عامر خان و ئەنوشکا شارما ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکە دەبینن. فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆکراوە وە کاری نووسین لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی و ئەبھیجەت جۆشی کراوە.[1] ھەریەکە لە ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن و ڕاجکومار ھیرانی فیلمز کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.فیلمی پیکەی پڕداھاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمایی ھیند (بۆلیوود).[2][3] فیلمەکە باس لە بوونەوەرێکی ئاسمانی دەکا کە دێتە زەوی بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام دوایی تووشی کێشە دەبێت و دەبێتە ھاوڕێی پەیامنێرێکی تیڤی و شتێکی بۆ بەدەر دەکەوێ بە ناوی "ئایین".
زانیاریی خێرا دەرھێنەر, بەرھەمھێنەر ...
پیکەی - PK | |
![]() | |
دەرھێنەر | ڕاجکومار ھیرانی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڤیدھو ڤینۆد چۆپرا ڕاجکومار ھیرانی |
نووسین | ڕاجکومار ھیرانی - ئەبھیجەت جۆشی |
کاست | عامر خان ئەنوشکا شارما سوشانت سینگ بۆمان ئیرانی ساورب شوکلە سانجای دوت |
مۆسیقا | Shantanu Moitra |
دەستکاری | ڕاجکومار ھیرانی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن ڕاجکومار ھیرانی فیلمز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ |
ماوەی فیلم | ١٥٣ خولەک |
وڵات | ھیندستان |
زمان | زمانی ھیندی |
تێچوون | ٨٥ کۆڕ - ١٣ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٦٤٧ کۆڕ - ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی |
دایخە