بەشێک لە گۆڕانی کەش و هەوا From Wikipedia, the free encyclopedia
پیسبوونی ژینگە (بە ئینگلیزی: Environment Pollution) پیسبوونی ژینگە چەندین پێناسەی جۆراوجۆری لەسەردەمی ئێستادا ھەیە زۆربەیان ناسراون لەوانە:
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
بە پێی یاسای نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی ساڵی ١٩٧٤ کە پێناسەی پیسبوونی ژینگە دەکات بەوەی کە بریتییە لەو چالاکییەی مرۆڤ کە دەبێتە ھۆی پیسبوونی زیادبوونی وزەی نوێی بۆ ژینگە، ئەم زیادبوونی وەزەیەش ژیانی مرۆڤ و تەندروستی و خۆشگوزەرانی و سەرچاوەکانی سروشت تووشی مەترسی دەکاتەوە جا ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بێت.
- پیسبوونی خاک
- پیسبوون بە گەرمی (گەرمییە پیسبوون)
- پیسبوون بە تیشک
- پیسبوون بە کانزاکان
- پیسبوون بە نەوت
- پیسبوون بە ماددە کیمیایی
- پیسبوونی بینین
- پیسبوونی بیستن
- ژەھراویبوونی خۆراک
بریتییە لەو گۆڕانکارییەی کە لە ژینگەدا ڕوودەدات بە ھۆی چەند ڕووداوێکی سروشتییەوە وەک (باران، سووتان، بورکان، لافاو، بومەلەرزە، تۆزو خۆڵ...). ئەم گۆڕانکارییە سروشتییانە چەن کێشەیەکی لێ دەکەوێتەوە وەک:
1- دەرکەوتنی ڕێژەیەکی زۆر لە گەردە زیان بەخشەکان لە ھەوادا، وەکو دەنکۆڵەکانی تۆز و خۆڵ، دووکەڵی سووتانی دارستانەکان و تەقینەوە بورکانییەکان. 2-مادە ھەڵواسراوەکانی ناو ئاو، وردیلەی تۆز و خۆڵ و چەندین ھۆکاری تر کە زیان بە سەرچاوەی ماسی دەگەیەنێت. 3-گۆرانکارییەکان لە ئاوی سازگاردا و گۆڕینیان بۆ ئاوی سوێر. 4-راماڵینی چینی سەرەوەی زەوی. 5-دروستبونی چەندین گازی ژەھراوی بەھۆی تەقینەوەی بورکانەکان وەکو گازی میسان بەھۆی کانیە کانزاییەکانەوە. 6-دەرکەوتنی ھایدرۆکاربۆنەکان (نەوت) لەگەڵ ماددە خاوەکان لە ئەنجامی زەمین لەرزە. 7-سوتانی دارستانەکان بەھۆی ھەورەبروسکەوە.
بریتیە لە ھەر گۆڕانکارییەک لە ژینگەدا کە لە ئەنجامی چالاکیەکانی مرۆڤەوە روودەدات بەھۆی کشتوکاڵ، دروستکردنی بینا، پیشەسازی زۆری تر وەکو
پیسکەرەکان: بریتیە لە پێکھاتە کیمیایی و فیزیایی و بایۆلۆجیەکان کە کاریگەری خراپیان ھەیە لەسەر ژینگە بەھۆی گۆڕانکاری لە گەشەی جۆرەکان و لێکدانەوەی لەگەڵ زنجیرەی خۆراک و تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی پیسکەرەکان ئەمانەن:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.