گەڕەستێرەیەکی کورتەباڵایە لە کۆمەڵەی خۆردا From Wikipedia, the free encyclopedia
پلووتۆ (ھێماکان: [1] و [2]) گەڕەستێرەیەکی قەزەمۆکە، دوورە لە خۆرەوە، بە شێوەیەک کە تەنھا وەک ئەستێرەیەکی ڕووناک ئەبینرێ، ھەرچەندە بچووکترین گەڕەستێرەیە لە نۆ گەڕەستێرەکەی کۆمەڵەی خۆر، بەڵام یەکێتی گەردوونناسی نێودەوڵەتی ھەڵسا بە دووبارە پێناسە کردنی زاراوەی 'گەڕەستێر' لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، بەم شێوەیە پلووتۆ بە گەڕەستێرەیەکی قەزەمۆک دانرا و ژمارەی گەڕەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆریش بوون بە ھەشت گەڕەستێر. دوو مانگی بچووک ومانگێکی گەورەی ھەیە، کە ناوی شارۆنە، قەبارەکەی ئەگاتە دوو لە سێی قەبارەی پلووتۆ. زۆربەی زانایانی گەردوونناسی بە ھەسارە ناوی نابەن، بەڵکو بە پاشکۆیەکی ھەسارەی نیپتۆن ئەی ژمێرن، تاکە ھەسارەشە کە تاوەکو ئێستا ھیچ گالیسکەیەکی بۆشایی ئاسمان گەشتی بۆ نەکردووە، بەھۆی دوورییەکەی.
پلووتۆ | |
---|---|
بەشێکە لە | Pluto System |
بەکارھێنان | colonization of Pluto |
ناونراوە لەدوای | پلووتۆ |
Named by | Venetia Burney |
جێ | سیستمی خۆریی دەرەکی |
بەرزترین خاڵ | Tenzing Montes |
لە پێش | (134339) 5628 T-3 |
لە دوای | (134341) 1979 MA |
ڕووداوە بەرچاوەکان | naming |
زانا | Clyde Tombaugh |
کاتی دۆزینەوە | ١٨ی شوباتی ١٩٣٠ |
Site of astronomical discovery | Lowell Observatory |
Minor planet group | تەنەکانی پاشی نێپتۆن |
Child astronomical body | شارۆن، نیکس، مانگی ھیدرا، Kerberos، Styx |
Parent astronomical body | خۆر |
ھاشتاگ | Pluto |
Geography of topic | Geography of Pluto |
Epoch | J2000.0 |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://astronomy.stackexchange.com/tags/pluto |
پلووتۆ ئەم ھەسارە نەناسراوەیە، کە سروشتەکەی لەگەڵ ھەموو ھەسارەکانی جیایە لە کۆمەڵەی خۆر، لەدوای دۆزینەوەی زانایان وایان ئەزانی، کە دوای ١٠ ساڵ لەناو ئەچێ، بەڵام دواتر سەریان سوڕما لە مانەوەی، بەڵکو سات لەدوای سات بەھێزتر بوو. ھەرچەندە پلووتۆ لە سەرتادا ھەسارەی ھەشتەمین بوو بۆ دووری لە خۆر بەڵام بەھۆی یەکتربڕینی لە خولگەکەی لەگەڵ خولگەی ھەسارەی نیپتۆن بوو بە ھەسارەی نۆیەم.
لە سەرەتاوە زۆر ناو دیاری کران لەوانە زیۆس، ولۆیل، کڕۆناس، و مینریڤا، ناوی پلووتۆش لە لایەن ڤینیتیا بەرنی، ناوی پلووتۆش لە لایەن کچەخوێندکارێکی تەمەن ١١ ساڵ لە ئۆکسفۆردەوە پێشنیار کرا کە بە یۆنانی یەکێک لە ناوەکانی خوای ژێرجیھانە. دوای مشتومڕێکی زۆر لە ساڵی ١٩٣٠ ئەم ناوەی بۆ دیاری کرا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.