خولی نایابی ئینگلیزی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پرێمیەڕلیگ - خوولی نایابی ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: Premier League) بەرزترین ئاستی سیستەمی خولی تۆپی پێی ئینگلیزییە، پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی پیاوان بۆ خولی یانەکانی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت ٢٠ یانە ڕکابەری لەسەر دەکەن ، ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٨٨٨ بەڕێوەچوو لە ژێر ناوی ″English First Division - خولی پلە یەکی ئینگلیزی″ بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە نوێکرایەوە و ناسرا بە خوولی نایابی ئینگلیزی (پڕێمەرلیگ) ، لە ئێستادا یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانە دوای ئەوەی توانی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا نازناوەکە بباتەوە و ببێت بە یەکەم یانە چوار وەرزی لەسەریەک نازناوەکە بباتەوە
دامەزراندن | ٢٠ - ٢ - ١٩٩٢؛ (٢٩ ساڵ) |
---|---|
ناوچە | |
ژمارەی تیمەکان | ٢٠ |
شیاو بۆ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا خولی کۆنفرانسی ئەورووپی |
جامی نێوخۆیی | جامی یەکێتی ئینگلتەرا
قەڵغانی خێرخوازی یەکێتی ئینگلتەرا جامی کارەباو |
کۆتا پاڵەوان | مانچستەر سیتی (هەشتەمین نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | مانچستەر یونایتد (١٣ نازناو) |
بێژەری تەلەڤیزیۆن |
|
دروشم | No room To racism (شتێک نییە بەناوی ڕەگەزپەرستییەوە) |
ماڵپەڕی فەرمی | premierleague.com |
بەپێی یاسای ئەم خولە چوار یانەی ڕیزبەندی یەکەم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن. کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکەش دادەبەزنە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا ناسراو بە چامپیۆنزشیپ
لە سەرەتای دەستپێکی پرێمەڕلیگەوە واتە لە دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣، ٤٩ یانەی جیاواز بەشداریان لە خولەکە کردووە کە ٤٧ یانەیان ئینگلیزین و دوو یانەش وێلزی بوون.