پارتێکی سۆسیالیستی کوردی کە لە ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە کەرکووک دامەزرا From Wikipedia, the free encyclopedia
پارتی سۆسیالیستی کورد یان پارتی سەربەستی کوردستان (کورتکراوە: پاسۆک) لە ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە شاری کەرکووک دامەزرێنرا. پاسۆک زۆربەی کادیرانی لە کاژیک بوون. یەکەم کۆبوونەوەی پاسۆک لە ماڵێک لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھەریەک لە فەرھاد عەبدولقادر و ئازاد مستەفا و مامۆستا شیرزاد وەک دامەزرێنەرانی پارتەکە بەڕێوەچوو.
پاسۆک | |
سەرکردە | ئازاد مستەفا و کەریم شێخ سەلامی بەردەزەردی ناسراو بە (مولازم کەریم) |
دامەزران | ١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ |
ئایدۆلۆجیا | چەپ، نەتەوەیی |
دروشم | کوردستانێکی ئازاد، گەلێکی یەکسان |
ماڵپەڕ | http://www.pasok.eu |
شوناسی پاسۆک وەک پارتی سۆسیالیستی نەتەوەیی کورد، وێڕای گرنگی ھزری ناسیۆنالیستیی، بەلام وەک پیشنیاری جەمال نەبەز وشەی نەتەوەیی، پاشخانێکی سیاسی و حەماسیی ئەو کاتی کورد و ئامادەیی نەوەیەکی نوێی بزووتنەوەی سیاسی ھێزێکی بەو پارتە بەخشی و وای کرد پاسۆک لەماوەی کەمتر لە ساڵێک مەفرەزەی چەکداری بچێتە شاخ و خەباتی چەکداری دەستی پێ بکات و ھاوکات ڕۆلی لە ھۆشیاری سیاسیی گشتیی خەڵک ھەبێت وەک سەرەتایەک بۆ شۆرشی نوێ.
یەکێک لە چالاکییە سیاسییەکانی ئەو کاتی پاسۆک ڕفاندنی ژمارەیەک قوتابی بوو کە وێڕای بوونی تیبینی لیکۆلەرەانی سیاسیی لەسەر خودی ئەو چالاکییە سییاسییە، بەڵام بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان مەبەست تەنیا ناوبانگی ھێزی پاسۆک بووە کە لە زاری یەکیک لە سەرکردەکانی پاسۆک ئەوان ھیچ داوایەکیان لە کەسوکاری ئەو قوتابیانە نەبووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.