یەکێک لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد (بە فارسی: استان کھگیلویە و بویراحمد) یەکێکە لە پارێزگاکانی ئێران. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری یاسووجە.[1]
پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد لە باکووردا لەگەڵ پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ پارێزگاکانی ئەسفەھان و فارس، لە باشووردا لەگەڵ پارێزگای بووشەھر، لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ پارێزگای خووزستان ھاوسنوورە.
١٨ ڕووباری بچووک و گەورە، ٤٠ کانی گەورە، ١٧ ئاودێر، پێنج تاڤگە، سێ دەریاچە، ٦٠ دۆڵ و دەربەند، باخ و دەشتایی سەوز، مەزارگە، قەڵا، کاروانسەرا، مزگەوت، ئەمباری ئاو، پەرستگای ئاگر، پرد و تاوەری مێژوویی، شوێنی گەشتیاری ناوچەکەن.
گرووپە ڕەگەزییەکان لە پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد (٢٠١٦) [2] | ||||
---|---|---|---|---|
گرووپە ڕەگەزییەکان | ڕێژە | |||
لۆر | ٩٢٫٠٪ | |||
فارس | ٤٫٠٪ | |||
ئەوانی تر | ٤٫٠٪ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.