١٠٠ باشترین ڕۆمان بەپێی کتێبخانەی مۆدێرن
From Wikipedia, the free encyclopedia
١٠٠ باشترین ڕۆمان بەپێی کتێبخانەی مۆدێرن، پێرستێکی باشترین ڕۆمانەکانی زمانی ئینگلیزییە کە لە سەدەی بیستەمدا لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن کتێبخانەی مۆدێرنەوە دەستنیشان کراون، ئەم ١٠٠ ڕۆمانە لە نێوان ٤٠٠ ڕۆمانی کتێبخانەی مۆدێرندا ھەڵبژێردراون.
لەم پێرستەدا ڕۆمانی ئوولیسی جەیمز جۆیس لە ڕیزبەندییەکەدا پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا و دوای ئەوە گاتسبیی مەزن و دەموچاوی پیاوە ھونەرمەندەکە لە گەنجیدا، پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست ھێنا. تازەترین ڕۆمانی ناو پێرستەکە ئیرۆنوید لەلایەن ویلیام کەنەدییەوە نووسراوە و کۆنترین کتێبەکان، کتێبی خوشکەکانی کارین (١٩٠٠)، لەلایەن تیۆدۆر درایزەر و یەزدان جیم (١٩٠٠) لەلایەن جۆزێف کۆنرادەوە.